٢١ نیسان ٢٠٢٠ - ١٠:١٦
لێدوانی بەرپرسی تاقیگەی ڤۆهان لەبارەی دەستکرد بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا

یوان ژیمینگ بەرپرسی رێکخراوی ڤایرۆس ناسی شاری ڤۆهان پاگەندەکانی ئەمریکا سەبارەت بە چێ کرانی بە ئەنقەستی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەو تاقیگەیەی وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ناوبراو لە گفتوگۆ لە گەڵ تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی چین ئەگەری هەرج ۆرە هاتنە دەرەوەی ڤایرۆس و باکتری تاقیگەیی ئەو رێکخراوەی لە شاری ڤۆهان بۆ ژینگەی دەرەوەی رەت کردەوە و زیادی کرد بە پێی لەبەرچاو گرتنی پرۆتۆکۆلە سەختگیرانە ئەمنیەتییەکانی چین ڕوودانی ئاوەها رووداوێک ئەگەری نییە.

لە ڕۆژانی دوایی ئەمریکا شەڕێکی پڕوپاگەندایی بەربڵاوی دژی چین ڕێکخستووە و پاگەندەی کردووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بنیاەتی ڤایرۆس ناسی ڤۆهان و تاقیگەی لێکۆڵینەوەیی پێشکەوتووی ئەوێوە گواستراوەتەوە. چین چەندین جار ئەو پاگەندەگەلەی ڕەت کردووەتەوە و وێڕای ئەوەی کە ئەوانیش ئەمریکا بە ئەنجامی ئاوەها کارێک تۆمەتبار دەکەن، دەڵێن کە دوور لە چاوەڕوانی نییە کە سوپای ئەمریکا ئەو ڤایرۆسەی گواستبێتەوە بۆ ڤۆهان. لە هەمان کاتدا زۆربەی لێکۆڵەرە سەربەخۆکان پێیان وایە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاژەڵەوە گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ.

.............
340