بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "له یادی 32 ساڵه‌ی شاڵاوه به‌دناوه‌کانی ئه‌نفالدا، به ڕێز و شکۆوه هه‌مو ئه‌و قوربانییانه به‌بیر ده‌هێنینه‌وه، که له‌و تاوانکاری و جینۆسایده‌دا گیانیان به‌خشی و سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاکی ئه‌وان و ته‌واوی شه‌هیدانی کوردستان داده‌نوێنین."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکردوە، هه‌ر وه‌ک چۆن دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق ئه‌نفاله‌کانی به جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ ناساند "داواکارین کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌و تاوانکارییانه به جینۆساید بناسێنێت"
ڕاشیگەیاند کە له‌م پێناودا به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌موو هه‌وڵێکمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بین بۆ دۆزینه‌وه‌ی روفاتی شه‌هیدان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ ئامێزی نیشتمان".
هه‌ر وه‌ک چۆن دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق ئه‌نفاله‌کانی به جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ ناساند، داواکارین کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌و تاوانکارییانه به جینۆساید بناسێنێت، له‌م پێناودا به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌موو هه‌وڵێکمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕوفاتی شه‌هیدان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ ئامێزی نیشتمان.
له‌م یاده‌دا دروود بۆ گیانی شه‌هیدان که هه‌میشه له یاده‌وه‌ریی گه‌لی کوردستاندا به زیندوویی ده‌مێننه‌وه.
............
340