بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "محەممەد جەواد زەریف" شەوی ڕابردوو لە ئێکانتی تویتەری خۆیدا نووسی؛ بۆ ماوەی ٢٠ مانگ، سێ وڵاتی ئەورووپایی ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمان) سیاسەتی کڕنوش بردن بەرامبەر بە هەموو فەرمانەکانی ئەمریکایان جێبەجێ کرد و هەر لەبەر ئەوەشە کە ئەم پەیمانە ئەتۆمییە کەوتۆتە مەترسییەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: سێ وڵاتی ئەورووپایی دەتوانن ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕزگار بکەن، بەڵام نە بە کڕنوش بردن بۆ ئەمریکا و وەبن گوشار نانی لایەنی بەڵێنمەند (ئێران)، بەڵکوو دەبێ لە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانیاندا بوێرانە بجوڵێنەوە.
دەوڵەتی ئەمریکا مانگی مەیی ٢٠١٨ بە شێوەی یەکلایەنە و بە پێچەوانەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران چوە دەرەوە و بایکۆتەکانی سەر لە نوێ داسەپاندەوە بە سەر خەڵکی ئێراندا.
کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش یەک ساڵ سەبری ستراتژیک و دوابەدوای ناهاتنەدیی ئەو وادە و بەڵێنانەی ئەورووپا بۆ قەرەبوو کردنی دواهاتە نەرێنییەکانی بایکۆتەکانی ئەمریکا دابووی، ڕەوتی بەرتەسک کردنەوەی هێدی هێدیی جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی دەست پێ کرد.
ئێران تا ئێستا چوار هەنگاوی لەم ڕێگایەدا هەڵگرتووە و پێداگریشی کردووە کە تا ئەو کاتەی هاوسەنگی بەرجام سەر لە نوێ نەبووژێتەوە، ئەو ڕێگایە هەر درێژە پێ دەدات.
...........
340