AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
یەکشەممە

٢٩ کانونی یەکەم ٢٠١٩

٩:٤٢:١٥ ب.ن
997238

موسەوی: ئێران ناکەوێتە ژێر کاریگەریی کەشی سیاسی و پڕوپاگەندەیی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە لە بارەی ئەو بابەتانەی وا لە هێندێک لە میدیاکانی ئۆسترالیایی سەبارەت بە ڕەوشتی «کایلی مۆر گیلبێرت» شارومەندی ئۆسترالیایی بڵاو بووەتەوە، وتی: ناوبراو بە تۆمەتی پێشێلکردنی ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران گیراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەیید عەبباس موسەوی» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەمبەر کەش سازییە سیاسی و پڕوپاگەندەییەکاندا بە چۆکدا نایەت، وتیشی:ئەو شارومەندە ئۆسترالیاییە وەک ھەر حوکم دراوێکی دیکە کە بڕیاری دادەڤانیی بۆ دراوە، سەردەمی حوکمەکەی بە ڕەچاوکرانی ھەموو مافێکی یاسایی تێپەڕ دەکات و دەیداتە سەر.

«موسەوی» وتیشی: دادگەی کۆماری ئیسامیی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی تەواوی یاساوڕێساکانی ھاوپەیوەند، بڕیاری قۆڵبەست کردنی بۆ« کایلی مۆر گیلبێرت» دەر کردووە.

«سەیید عەبباس موسەوی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران تیشکی خستە سەر قۆڵبەست کرانی نایاسایی خاتو« نیگار قودس کەنی» شارومەندی ئێرانی لە ساڵی ٢٠١٧ لە ئۆسترالیاو وتیشی: بیروڕای گشتی شێوازی ھەڵس وکەوتی دەوڵەتی ئۆسترالیا لەگەڵ خاتو« نیگار قودس کەنی»ی لەبیر ناچێتەوە کە چلۆن بەبێ ھیچ تاوانێک گرتی و بۆ ماوەی ٢٧ مانگ بە نامرۆڤانە ترین شێوە لەگەڵی دا جوڵایەوە.

« کایلی مۆر گیلبێرت» شارومەندی ئۆسترالیایی ھاوڕێ لەگەڵ دوو شارومەندی دیکەی ئەو وڵاتە بە ناوەکانی« جوڵی کینگ»و « مارک فرکین» سەرەتای ئەمساڵە زایینییە بە تۆمەنی شۆڤاری کردن لە ئێراندا قۆڵبەست کران.

«جوڵی کینگ»و «مارک فرکین» سەرەتای ئۆکتۆبەر لە سای ڕەئفەتی ئیسلامی دا ئازاد کران و گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان.

..........
340