AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
شەممە

٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٩

٩:١٧:٤٦ ب.ن
980379

فەرماندەری سوپای دیموکراتیکی سووریا: پرۆژەی ناوچەی هێوری تورکیا خەون و خەیاڵە

مەزڵووم کۆبانی فەرماندەری سوپای دیموکراتیکی سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە پرۆژەی تورکیا سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەی هێور لە ڕۆژهەڵاتی فورات ڕایگەیاند: پرۆژەی ناوچەی ئەمنی تورکیا خەون و خەیاڵە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەزڵووم کۆبانی فەرماندەری سوپای دیموکراتیکی سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە پرۆژەی تورکیا سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەی هێور لە ڕۆژهەڵاتی فورات ڕایگەیاند: "نە ئێمە، نە خەڵکی سووریا و نە دەسەڵاتە نێودەوڵەتییەکان هیچکام پرۆژەی "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ڕۆژهەڵاتی فوراتمان قەبووڵ نییە.

خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێگا بە جێبەجێ کرانی ئەم گەڵاڵەیە نادەن. تەنانەت ئەو بەشەی خەڵکی سووریایش کە لە تورکیادان ئەوانیش قەبووڵیان نییە کە بەشێک لەو پرۆژەیە بن.

ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری سووریا ناوچەی چۆڵ و بێ خاوەن نین. هێنانی خەڵک بۆ ئەم ناوچانە و دانی ماڵ و زەوی و زار بۆ کشت و کاڵ بەوانە بە تەواوەتی خەون و خەیاڵە. جێبەجێ کرانی ئەو پرۆژەیە بە هیچ لەونێ گونجاو نییە."

هەواڵدەریی KRDnews، کۆبانی لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند: سەبارەت بە مێکانزیمی ئاسایشی سنوورەکان ڕێککەوتنێک هاتۆتە ئاراوە. ئەو ڕێککەوتنە لە نێوان ئەمریکا، تورکیا و  و ئەمریکا و سوپای دیموکراتیکی سووریا هاتۆتە ئاراوە. مێکانیزمی سێ قۆناغی دەگرێتەوە. ئەو مێکانیزمە تا ئێستا بە بێ هیچ کێشەیەک جێبەجێ کراوە. تەنانەت ئێمە دەتوانین ڕابگەیەنین کە پلانی ڕاگەیەندراوە لەم بارەوە بە پێی خشتەی خۆی دەچێتە پێشەوە.

.........
340