سەیدعه‌لى خامنه‌یى رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران رایگه‌یاند، ماوه‌ى ٤٠ ساڵه ململانێى ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌رده‌وامه، به‌ڵام له‌و ماوه‌دا وڵاته‌كه‌ى سه‌ركه‌وتووبووه.
ئه‌مڕۆ له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خوێندكار ئایەتوڵا خامنه‌یى سه‌باره‌ت به ململانێكانى تاران و واشنتن وتوویه‌تى،"٤٠ ساڵه ته‌نگژه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریکا به‌رده‌وامه و ئه‌مه‌ریكا هه‌موو كارێكى كرد له‌م ته‌نگه‌ژه‌یدا".
ئایەتوڵا سەید عه‌لى خامنه‌یى پێى وایه ئه‌مه‌ریكا له ته‌نگه‌ژه‌ى ئه‌م ٤٠ ساڵەدا شکستی خواردوو و کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رکه‌وتووه.
ئه‌و وتانه‌ى ئایەتوڵا خامنه‌یى له‌كاتێكدایه بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو قۆناغى دووه‌مى سزاكانى سه‌ر ئێران ده‌ستپێبكاته‌وه‌و ئه‌و سزایانه له دواى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵگیرابوون ده‌خرێنه‌وه سه‌ر ئه‌و وڵاته.