زکۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی ئێران ئه‌مجاره تایبه‌ت به پرسه ئابورییه‌کان به به‌شداری ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو.
کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی ئێران به به‌شداری حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی تایبه‌ت به پرسه ئابورییه‌کان به‌ڕێوه‌چوو.
حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی وێڕای ده‌ستخۆشی له هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ماهه‌نگی ئابوری ئێران بۆ به‌شداری کارا له کۆبوونه‌وه‌کان، گرنگترین ئه‌رکی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌یان بۆ ده‌رکردنی بڕیاری پێویست و چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته ئابورییه‌کان ناو برد و جه‌ختیان کرده‌وه: چاره‌سه‌ربوونی کێشه ئابورییه‌کانی وڵات و دابینکردنی پێداویستییه‌کانی خه‌ڵک پێویستی به ئیش و کاری زیاتر و هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م کێشانه به تایبه‌ت گرانی، کاریگه‌ریی له سه‌ر ژیانی خه‌ڵک به تایبه‌ت چینی هه‌ژار داناوه.
ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئامۆژگاری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ماهه‌نگی ئابوری ئێرانیان کرد بۆ ده‌رکردنی بڕیاری گرنگ و یه‌کلاکه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کانی خه‌ڵک و وتیان: بۆ چاره‌سه‌ربوونی کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی وه‌ک سیسته‌می بانکی، دابینکردنی هه‌لی کار، هه‌ڵئاوسان و داڕشتنی یاسای بودجه و جێبه‌جێکردنی ده‌بێت بڕیاری جیدی ده‌ربکرێت و جێبه‌جێش ببێت.
به‌ڕێزیان بانگهێشتی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که به تایبه‌ت حکومه‌تیان کرد بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له ڕاوێژ و بۆچوونی ئابوریناسانی خه‌مخۆر و چالاکوانانی بواری ئابوری و وتیان: هه‌لومه‌رجی ئێستای وڵات بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که شاره‌زایان و چالاکوانانی خه‌مخۆر هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی زیاتر بکه‌ن و ده‌فرایه‌تی و ئه‌زموونی خۆیان بخه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسان، هه‌ر بۆیه پێویسته که‌ڵک له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگیردرێت و پێشنیاری چالاکوانانی زانکۆ و که‌رتی ئابوری به گرنگ دابنرێت.
حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی کێشه و گرفته‌کانی ئێستای وڵاتی ئێرانیان بۆ دوو به‌شی کێشه و گرفته‌کانی به‌رده‌م که‌رتی ئابوری وڵات و گه‌مارۆ زاڵمانه‌کانی ئه‌مریکا گه‌ڕانده‌وه و وتیان: بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ک له‌م دوو به‌شه که‌ڵک له چاره‌سه‌ره گونجاوه‌کان وه‌ربگرن که ئه‌نجامه‌که‌ی ژیانێکی باشتر بۆ خه‌ڵک و بێ هیواکردنی دوژمنان له چه‌کی گه‌مارۆکان بێت.
به‌ڕێزیان جه‌ختیان له پێویستی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری زیاتری هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که کرده‌وه و وتیان: هیچ ڕێگایه‌کی داخراو له وڵات‌دا نییه و ئێمه به یارمه‌تی خودای گه‌وره و به ئیراده و تێکۆشانی خه‌ڵک و به‌رپرسان و به که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌فرایه‌تی بێ وێنه‌ی گه‌نجان و شاره‌زایانی به‌توانای ئێرانی ئازیز و به خستنه‌گه‌ڕی هه‌موو ئیمکانیات، به دڵنیاییه‌وه به سه‌ر کێشه ناوخۆیی و سه‌پێندراوه‌کاندا زاڵ ده‌بێن.