ئاژانسى هاوار به پشت به‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک له کانتۆنى عه‌فرینه‌وه، ڕاپۆرتێکى له‌سه‌ر سیاسه‌تى له‌ناوبردنى ئێزدییه‌کانى شه‌نگال له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغانه‌وه بڵاوکردوه‌ته‌وه.
له ڕاپۆرته‌که‌دا باس له‌وه کراوه، که چه‌ته‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک دواى داگیرکردنى عه‌فرین، له گونده‌کانى ئێزدییه‌کان ده‌گه‌ڕێن و مه‌زار و شوێنه پیرۆزه مێژووییه‌کانى ئێزدییه‌کان له‌ناوده‌به‌ن، هه‌روه‌ها هاوڵاتیانى ئێزدی له شوێنێکى گونده‌کان کۆده‌که‌نه‌وه و به‌زۆر پێیان ده‌ڵێن، بڵێن “له کافرییه‌وه تۆبه” بۆ ئه‌وه‌ى ببنه موسڵمان.
چه‌ته‌کانى سه‌ربه ده‌وڵه‌تى تورک به‌زۆر پیاوانى ئێزدى ڕه‌وانه‌ى مزگه‌وت ده‌که‌ن و ژنه‌کانیش ناچار ده‌که‌ن په‌چه بپۆشن، ئه‌و چه‌تانه به ته‌واویى کرده‌وه‌کانى چه‌ته‌کانى داعش دووباره ده‌که‌نه‌وه.
باس له‌وه‌ش کراوه، که چه‌ته‌کانى هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتن و تاڵانکردنى ماڵ و ڕفاندنى ژنه‌کان له ئێزدییه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر به گوێره‌ى فه‌تواى ئه‌وان نه‌ڕۆن.
ئه‌و گوندانه‌ى کانتۆنى عه‌فرین که خه‌ڵکى ئێزدی لێ ده‌ژین، بریتین له گونده‌کانى: باسوفان، فه‌قیره، عه‌لى قینا، قه‌سته‌ل جندۆ، قیبارێ، خوه‌زایێ، برج عه‌بدالۆ، قتمێ، عه‌ین دارا، ترندێ، سینکا، که‌فه‌ر زێتێ، ئیسکا، شادیر، چه‌قه‌لا، ئاشکا شه‌رقى، بایی، قجۆما، قیلا و جندرێسێ.
ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ى چه‌ته‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک، دڕندایه‌تى چه‌ته‌کانى داعش ده‌هێننه‌وه بیرى مرۆڤ، که له شه‌نگال له دژى ئێزدییه‌کان له ساڵى 2014 په‌یڕه‌ویان کرد و گه‌لى ئێزدیان کۆمه‌ڵکوژ کرد و هه‌موو شوێنه پیرۆز و مێژوویه‌کانى ئه‌وانیان تێکدا، پیاوه‌کانیان کوشت و ژنه‌کانیان ڕفاند و به هه‌زارانیان فرۆشت و هه‌تا ئێستاش چاره‌نوسیان دیار نییه.
ئێستاش چه‌ته‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک و ئه‌ردۆغان به فه‌رمانێکى نوێ قڕکردنێکى نوێى له دژى ئێزدییه‌کان له عه‌فرین به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.