شانەی جەنگی سەر بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش رايگەیاندوە 250 چەكداری داعش دوای پێنج رۆژ لە "رزگاركردن"ی شاری موسڵ لە تونێلكدا دەستگیركراون.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: لە بەیاننامەیەكدا كە لە ماڵپەڕی کەناڵی عێڕاقیەی فەرمی بڵاوکراوەتەوە، شانەی جەنگی رايگەیاندوە كە هێزە ئەمنییەکانی عێڕاق 250 چەكداری داعش-یان دەستگیرکردووە كە خۆیان لە ناو تونێلێكدا حەشاردابوو و لەنێویشیاندا چەند سەرکردەیەکی داعش هەن.
هەڵکەندنی تونێلی مەودا درێژ یەکێکە لە تەکنیکە سەربازییەکانی رێکخراوی داعش، و لە چەندین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆیان تونێلیان بە مەبەستی خۆحەشاردان و جموجۆڵە نهێنییەکانیان بەکارهێناوە.
10ی ئه‌م مانگه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، له موسڵ-ه‌وه كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاره‌كه‌ی له‌ده‌ستی داعش راگه‌یاند، پاش نزیکەی نۆ مانگ له‌شه‌ڕو پێكدادانی سه‌خت.
به‌هۆی شه‌ڕه‌وه 900 هه‌زار كه‌س هه‌ڵهاتوون، كه نزیكه‌ی سێ یه‌كیان له‌كامپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه نیشته‌جێكراون و ئه‌وانه‌ی دیكه چوونه‌ته ماڵی كه‌سه نزیك و هاوڕێكانیان له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه.