به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : " عەبدورەحیم کوردی" بەڕێوە بەری گشتی ڕێکخراوی ئازادی بازەرگانی چابەهار ووتیشی ، لە چوار چێوەی ڕێککەوتننی سێ لایانە لە نێوان ئێران ، هیند وئەفغانستان ، بەشگەکانی هیندی ئەرکمەند بوون ٥٨ ملوێن دۆڵار لەم بەندەرە سەرمایە نانەوەیان هەبێت .
کوردی شێوەی سەرمایە نانەوە لە چوابەهاری بەڕەویشتی باو لە ئاست جیهان دا زانی و بەڕاشکاوی ووتی ،هیندییەکان بۆ دانانی کەرەستە ئامێرەکان و سەرمایەنانەوە لەبەندەری چابەهار ، بە دوای ڕێککەوتنن لەگەڵ بەشگەیەکی ئێرانی .
بەووتەی بەڕێوە بەری ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی بازەرگانی چابەهار ، هیند بۆ گەڕانەوەی سەرمایە نانەوە دەتوانێ لەمەو بەدواوە بارستایەکی زۆری کاڵاکانی خۆی لەم بەندەرەوە بۆ وڵاتانی ئەفغانستان و ئاسیای ناڤین بەڕێکات .
کوردی هەروەها لە خستنە گەڕی هێلی موسافیری دەریایی چابەهار- مەسقەت کەمتر لەماوەی کەمتر لە مانگێکی دیکە باسی کرد و وتی : جگە لە مەسقەت ،خستنە گەڕی هیلەکانی تری موسافیر هەڵگری دەریایی کە پاساودانی ئابوریان هەیە ، لە دەستووری کار دایە .
بەڕیوە بری گشتی ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی بازەرگانی چابەهار بەڕاشکاوی ووتی ، بۆ هاسانکاریی هات وچۆی زیارەتکارانیی پاکستانی بۆ مەشهەدی پیرۆز (باکووری رۆژهەڵاتی ئێران ) و زیارەتی بارەگای حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع) ئیمامی هەشتەمی شیعەکان ، یش خستنە گەڕی هێلی دەریایی چابەهار -کەراچی لە دوخی بەرنامە ڕیژی دایە ....
کۆتایی کورتە نامە/310