AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤

٧:٤٥:٠٣ د.ن
1499847

پاکتاوی ڕەگەزی؛ ئامانجی سەرەکی ئەمریکا و ئیسرائیل لە شەڕی غەززە

پاڵپشتییەکانی ئەمریکا، دۆخی مەیدانی زاڵ بەسەر غەززە و لێدوانەکانی بەرپرسانی ئیسرائیلی نیشانی دەدات کە ئەوان سیاسەتی پاکتاو کردنی ڕەگەزیان وەکوو ئامانجی کۆتایی خۆیان لە غەززە هەڵبژاردووە.

  گرووپی نێودەوڵەتی: دوای شەهادەتی یەحیا سینوار ڕێبەری حەماس لە غەززە، بەرپرسانی ئیسرائیلی پاگەندەیان کرد کە حەماس شکستی هێناوە کەوتووەتە لاوازترین دۆخی خۆیەوە. لەلایەکی تریشەوە، بەرپرسانی ئەمریکیش پاگەندە دەکەن کە دوای سینواز، گەییشتن بە ئاگربڕ لە غەززە ئەگەری زۆرە. ڕاستییەکانی مەیدان باس لە ئەوە دەکەن کە هێرش بۆ سەر غەززە و بەردەوام بوونی سیاسەتی لەسەر بنەمای کۆمەڵکوی لە ئەو ناوچەیە. خستنە پاڵ یەکتری ئەو بابەتانە بێژەری ئەو ڕاستیەیە کە ئامانجی سەرەکی ئیسرائیل و ئەمریکا نەک کۆتایی هێنان بە شەڕ و ئاگربڕ نییە بەڵکوو ئامانجی سەرەکی لە غەززە سیاسەتی کۆمەڵکوژی، پاکتاو کردنی ڕەگەزی و کۆچ دانی زۆرەملێ خەڵک لە ئەو ناوچەیە.

پاگەندەکانی ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی حەماس

دوای شەهادەستی سینوار بەرپررسانی ئیسرائیلی پاگەندە دەکەن کە حەماس کەوتووەتە لاوازترین دۆخی خۆیەوە دوای حەوتی ئۆکتۆبەر. نتانیاهۆ لە یەکەم کاردانەوە بە تیرۆری ڕێبەری حەماس وتی: ئەوە کۆتایی شەڕی غەززە نیە. ئەوە دەسپێکی کۆتایی حەماسە. ئەو شەڕە دەتوانێت هەر سبەینێ کۆتایی پێ بێت، ئەگەر حەماس چەک دابنێت و ئەسیرەکانمان ئازاد بکات. ئیسرائیل ئاسایشی کەسانێک کە دیلەکان بگەڕێننەوە مسۆگەر دەکات بەڵام ئێمە بەدوای چەکدارەکانەوەیەن. ئەو قسەی نتانیاهۆ باس لەسەر دوو پرسی گرینگ دەکات. یەکەم ئەوەی کە بەرپرسانی ئیسرائیلی نایانەوێت شەڕ کۆتایی پێبێت. دووهەم ئەوەی کە ئەوان خوازیاری ئازاد کردنی دیلەکانیان لە ڕێگای دانوستانەوە نین.

ئەمریکا و درۆی ئاگربڕ دوای سینوار

بەرپرسانی ئەمریکی دوای شەهادەستی سینوار، ئەو ڕووداوەیان هەلێک بۆ کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکان وەسف کرد. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئەو بارەوە وتی: ئەمریکا دەیەوێت گفتوگپکانی ئاگربڕ دەست پێبکات و ئەسیرەکان ئازاد بکات. سینوار خۆ دەبوارد لە گفتوگۆ کردن. ناتوانرێت پێش بینی بکرێت کە ئایا کەسێک کە دەبێتە جێگرەوەی سینوار ئاگربڕ قبووڵ دەکات یان نا بەڵام ئێستا ئەو لەمپەرانەی کە هەبوو ، لەناوچوون.

بلینکێنیش لە سەفەری خۆی بۆ ناوچەکە هەوڵی دا کە هەلە بقۆزنەوە بۆ ئاگربڕ بەڵام بەرپرسانی ئەمریکی هۆکاری زۆریان هەیە بۆ جیدی نەگرتنی ئاگربڕ لە غەززە و درێژەی شەڕ.

نابێت ئەوە لەبیر بکەین کە نتانیاهۆ ماوەیەک لەمەوپێش ڕایگەیاند کە ئێمە خەریکی گۆڕینی ڕاستییە ستراتیژیکەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینین. بەتایبەتی لە دۆخی ئێستا کە ئەکتەرەکانی بەرەی بەرخۆدان و ئێرانیس خوازیاری ئاگربڕن، ئەوە نتانیاهۆ و ڕاستگەرا توندڕەوەکانن کە باس لە لەناوبردنی حەماس، حزبوڵڵا و لاواز کردنەوەی ئێران دەکەن.

ئەمریکا لە یەک ساڵی دواییدا 22 ملیار دۆلار چەک و تەقەمەنی و پاڵپشتییەکانی سەربازی دیکەی لە ژێر ناوی دیپلۆماتیک لە ئەنجومەنی ئاسایش ئەنجام داوە کە بووەتە هۆی ئەوەی کە ئیسرائیل زیاتر بوێرێت ڕیسکی گەورە بکات لە ناوچەکە.

سیاسەتی کۆمەڵکوژی و کۆچی زۆرەملێ

لە دۆخێکدا کە بەرپرسانی ئیسرائیل جەخت لەسەر لاواز بوونەوەی حەماس دەکەن و ئەمریکاش پاگەندەی نزیک بوونی کاتی ئاگربڕ دەکات، وادیارە ویستی ڕاستەقینەی ئەمریکا و ئیسرائیل پاکتاو کردنی رەگەزی و سەپاندنی سیاسەتی کۆچی زۆرەملێ بەتایبەتی لە باکووری غەززەیە. گالانت وەزیری شەڕی ئیسرائیل وتبووی: ئەمڕۆ ئێمە لە ڕاستیییەکداین کە تێیدا، دۆخی نوێ بۆ نیشتەجێ کردنی دووبارەی دانیشتووانی باکوور پێک دێت و ئەوە پێویستی بە کاتی زیاترە.

هێرش بۆ سەر کەمپی جبالیا و نەخۆشخانەی کەمال عەدوان نیشانەی ویستی ئیسرائیل بۆ بەردەوام بوونی سیاسەتی کۆمەڵکوژی و کۆچی زۆرەملێ فەلەستینییەکانە.

کۆتایی

ئیسرائیل و ئەمریکا دوای شەهادەستی سینوار پاگەندەی لاواز بوونەوەی حەماس و دروست بوونی هەلی ئاگربڕ لە غەززە دەکەن بەڵام پاڵپشتییە کردەییەکانی ئەمریکا، دۆخی مەیدانی زاڵ بە سەر غەززە و لێدوانەکانی بەرپرسانی ئیسرائیلی نیشانی دەدات کە ئەوان بە چڕ کردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ناوچە نیشتەجێیەکان و نەخۆشخانەکان لە غەززە و بەتایبەتی کەمپی جبالیا، سیاسەتی پاکتاو کردنی ڕەگەزی و کۆچی زۆرەملێیان وەکوو ئامانجی کۆتایی خۆیان هەڵبژاردووە.