AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٤ ئازار ٢٠٢٤

٢:٣٥:٢٨ د.ن
1446547

بێبەشیی 13 میلیۆن هاووڵاتی سووری لە خواردنی پاک و پێویست

ڕێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: نزیکەی ١٣ ملیۆن سووری، دەستیان بە خۆراکی پاک و بێ خەوش ناگات.

ئادەم عەبدولمۆلی" ڕێکخەری کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستڕاگەیشتنێکی سنووردار یان نادیاری 12.9 ملیۆن سووری بە خۆراکی پێویست و تەندروستی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی میدل ئیست نیوز، "ئادەم عەبدولمۆلی" ڕێکخەری کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لانیکەم ١٢ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار کەس لە سووریا بەدەست بێبەشی لە خۆراکەوە دەناڵێنن.

لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا: "زیاتر لە 7 ملیۆن سووری ئاوارەبوون لە ناوخۆی ئەم وڵاتە و نزیکەی هەمان ژمارەش پەنایان بۆ وڵاتانی دیکە بردووە، زۆربەیان لە وڵاتانی دراوسێی وەک تورکیا، ئوردن و لوبنان".

ڕێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە وەسفکردنی ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات بە یەکێک لە خوێناویترین قەیرانەکانی جیهان بۆ خەڵکی سڤیل لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هێشتا ململانێکان لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا مەترسیدارن، لەم دواییانەشدا خێرایی ململانێکان زیادیکردووە بەتایبەت لە باکووری ئەم وڵاتە .

342/