AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٣ شوبات ٢٠٢٤

٨:٢٩:٣٢ د.ن
1439875

تەنیا ڕێگای گەڕانەوەی ئاشتی بۆ ناوچەکە ڕێز گرتن لە دەنگی گەلی فەلەستینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: تاکە ڕێگە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و خوێنڕشتن و گەڕانەوەی ئارامی و ئاسایش بۆ ناوچەکە، ڕێزگرتنە لە دەنگی هەموو گەلی فەلەستین.

 ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: هەڵوێست و بڕیارەکانی ئەم دواییەی کابینە و کنێستی ڕژێمی ساختەی زایۆنی سەبارەت بە دژایەتیی کردن لەگەڵ دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین، جارێکی تر بە ڕوونی ڕواڵەت و سروشتی شەڕانگێز و داگیرکەری ئەم ڕژێمە ئاشکرا کرد.

ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕاکردن بۆ پێشەوە، مەبەستی نکۆڵیکردن و چاوپۆشیکردنە لە مافە حاشا هەڵنەگرەکانی گەلی فەلەستین، لەوانە مافی چارەی خۆنووسین و پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی لە تەواوی خاکی مێژوویی فەلەستین.

342/