AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٣ شوبات ٢٠٢٤

٨:٢٨:١٨ د.ن
1439869

بردنی 100 بارهەڵگر چەک و جیهازاتی سەربازی ئەمریکی بۆ کوردستانی سووریا

بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، ئەمریکا، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا نزیک بە 100 بارهەڵگر چەک و جیهازاتی لۆجستیکی بۆ بنکەکانی خۆی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا گواستووەتەوە.

 چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە بردنی 30 بارهەلگر چەک و تەقەمەنی بۆ بنکەنای ئەمریکا لە نزیکی حەسەکە لە ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی دا.

کاروانێکی دیکە بریتی لە 50 بارهەڵگر چەک و جیهازاتی لۆجستیک بۆ بنکەی هاوپەیمانی لە ناوچەی خراب ئەلجیر گواستراوەتەوە. بە وتەی ئەو ناوەندە، ئەمریکا دوای هیرش بۆ سەر بنکەکانی لە کوردستانی سووریا، ئەو وەجبە سەربازیانەی بۆ ئەو ناوچە گواستووەتەوە.

342/