AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٦ شوبات ٢٠٢٤

٥:٥٩:٢٠ د.ن
1438274

ژمارەی قوربانیانی شەڕی غەزرە گەیشتە نزیک 29 هەزار کەس

ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ بۆ 132هه‌مین ڕۆژ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ و ژماره‌ی كوژراوانیش بۆ 28 هه‌زار و 775 كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها 68 هه‌زار و 552 بریندار به‌رزبوه‌ته‌وه‌ .

 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ غه‌ززه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "ئیسرائیل 10 كۆمه‌ڵكوژی له‌ دژی خێزانه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌ ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا 112 كه‌س كوژراون و 157 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "هێشتا ژماره‌یه‌ك قوربانی له‌ ژێر داروپه‌ردو و له‌سه‌ر ڕێگاكان ماون و ئیسرائیل ڕێگری ده‌كات له‌ گه‌یشتن به‌ تیمه‌كانی ئه‌مبولانس و به‌رگری شارستانی بۆئه‌وه‌ی بچن به‌هانای لێقه‌وماوانه‌وه‌".

له‌ 7ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023ه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ گه‌یشتوه‌ته‌ 28 هه‌زار و 775 كه‌س، هه‌روه‌ها 68 هه‌زار و 552 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.

342/