AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١١ شوبات ٢٠٢٤

٧:٣٣:٢٣ د.ن
1436888

ئیمام خومەینی ڕێگایەکی هزری نوێی کردەوە

کارناسی عێراقی وتی: ئیمام خومەینی هاوکێشەی سیاسی و ئیسلامی نوێی کردەوە کە نیشاندەری ڕوانگەی ئیسلامی سەردەمە کە دەتوانێت کۆڵەکەی سیستەمێکی سیاسی بە پێ ڕوانگەی ڕاستەقینە و تەواوی ئیسلامی بێت.

گرووپی نێودەوڵەتی: وەداد زادە بەغلانی: شۆڕشی ئیسلامی، ئێرانی لە وڵاتێکی دواکەوتووی سەر بە ئەمریکاوە کردە وڵاتێکی پێشکەوتوو و ئازاد. ئەو شۆڕشە توانی شوناسی ئیسلامی ئێرانی ببووژێنێتەوە لە حاڵێكدا کە ڕژێمی پاشایەتی تێدەکۆشی لەناوی ببات.

ئەو شۆڕشە سنوورەکانی ئێرانی تێپەڕاند و توانی پرسی فەلەستین کە بە پیلانەکانی ئەمریکا لەبیر کرابوو، ببووژێنێتەوە و ئەوەی ئەمڕۆ وەکوو لەژێرناوی یەکگرتنی بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەکە بەتایبەت دوای شەڕی گەردەلوولی ئەقسا دەیبینین بەشیک لە جیلوەکانی ئەو بووژانەوە گەورەی ئیسلامییەیە.

لە هەمان پیوەندیدا هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ دکتۆر ئۆسامە سەعیدی شرۆڤەکار و مامۆستای زانکۆی عێڕاقی ئەنجما داوە کە لە خوارەوە دێت:

لە ڕوانگەی ئێوەوە شۆڕشی ئیسلامی ئێران چ ڕۆڵێکی لە گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەتایبەتی پرسی فەلەستین هەبوو؟

ئیمام خومەینی توانی هاوکێشەی سیاسی و ئیسلامی نوێ پێشکەش بکات کە نیشاندەری ڕوانگەی ئیسلامی سەردەمە بنەماکانی ئەو هاوکێشە بە پێ ڕوانگەی ڕاستەقینە و تەواوی ئیسلامییە کە لە قاڵبی ڕوناگەیەکی یەکپارچە پێشکەش کرا کە ئێستا لە دامەزراوە هزرییەکان، چ لە ناوچەکە و چ لەجیهان وانەی لەسەر دەڵێنەوە.

بۆچی وڵاتانی جیهان ئێران بە هەڕەشەیەک لەسەر عەرەبەکان و ناوچەکە تاوانبار دەکەن لە حاڵێکدا کە ئێران لە پاڵ خەڵکی ناوچەکە بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی داگیرکاری ئیسرائیل و پاڵپشتی لە فەلەستین وەستاوە؟

ئەو سیستەمە سیاسییە بس بۆ ئێران نەبوو و نموونەیەکە بۆ هەموو خەڵکی ناوچەکە. ئەو سیستەمە سیاسییە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی ئیسلامییەوە بەرز ڕادەگیردرا هەر بۆیە سەدام فەرمانی دا کە لە ڕێگای شەڕێکی پووچی 8 ساڵەوە، تێکۆشی ئەو شۆڕشە کۆنترۆڵ بکات .

بەڵام پاڵپشتی ئێران لە فەلەستین و گەلانی ناوچەکە و تەنانەت ئەفریقا و ئەمریکای لاتینیش دریژەی هەبوو. دوژمنانی ئێران هەوڵیان دا کە پێگەی شؤرش دابەزێنن تا نەگاتە ئامانجە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی.

پاڵپشتی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق لە بەرخۆدانی فەلەستین بەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیل چ ئەنجامێکی هەیە؟

لەبەر ئەوەی کە زۆربەی دەسەلاتدارەکان سەر بە ئەمریکا وئیسرائیلن بۆیە بزووتنەوەیەک لە بەرانبەریان لەژێرناوی بەرخۆدان پێک هاتووە و ئەوەی لە لوبنان ، سووریا، عێڕاق و یەمەن و بەحرەین ڕووی دا هەموویان پاڵپشتی لە ڕوناگەی هزری ئیمام بوو و لە ڕاستیدا هاوکێشەی بیری، سیاسی و ئەمنیەتی نوێ پێک هات کە بووە لەمپەرێک لەسەر ڕێگای ئامانج و ئزرەزووەکانی زایۆنیزمی ڕۆژاوایی.

بە ڕای ئێوە هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ کردنە ئامانجی بەرخۆدان دەبێتە هۆی ڕاگرتنی چالاکییەکانی ئەوان لە دژی ئیسرائیل یان پتەوتر دەبن لە سەر بڕیارەکەیان؟

پێکدادانی بەرخۆدان لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا پێکدادانێکی بەربڵاوە. ئەو شەڕە شەڕی ئەو وڵات و هزرەیە کە بیەوێت ماف، توانایی و ئامانجەکانی خەڵک کۆنترۆڵ بکات. بۆیە دەڵیم بەڵێ بەرخۆدانی عێڕاق بۆ پووچەڵ کدنەوەی پیلانە وەیشوومەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هەمیشە بەرخۆدان دەکات و درێژەی دەدات.