١٠ شوبات ٢٠٢٤ - ١٤:٥٠
لێکەوتەکانی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

چاودێری مافی مرۆڤ هۆشداریی دا سێ ملیۆن کەس لە کوردستانی سووریا بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە لە ئاو و کارەبا بێبەرین.

 ڕێکخراوی جیهانی چاوەدێری مافی مرۆڤ وێڕای ئیدانە کردنی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر ژێرخانەکانی ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردی سووریا هۆشداریی دا زۆربەی حەشیمەتی ئەو ناوچە لە ئاو و کارەبا بێ بەرین.

ئەو ڕێکخراوە بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتەکانی ناوەندە فریاکەوتنەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا، نووسی: نزیک بە یەک ملیۆن کەس بە هۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر دامەزراوە ژیرخانییەکان کارەبایان نییە و زیاتر لە دوو ملیۆن کەسیش ئاوی خواردنەوە و خاوێنیان نییە.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا داوای لە تورکیا کردووە کە کۆتایی بهێنێت بە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ژێرخانەکانی ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردی سووریا.

342/