AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
شەممە

١٠ شوبات ٢٠٢٤

٢:٤٩:٠٥ د.ن
1436677

دیداری ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لەگەڵ ڕێبەرەکانی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین

وەزیری دەرەوەی ئیران لەگەڵ ڕێبەرانی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە بەیرووت دیداری کرد.

لە دیداری حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەگەڵ بەرپرسانی بەرخۆدانی فەلەستین لەسەر دوایی گۆڕانکارییە سیاسی و مەیدانییەکانی فەلەستین و شەڕی غەززە گفتوگۆ کرا.

ڕێبەرانی بەرخۆدانی فەلەستین جەختیان کرد: لە ئەنجامی وەستان و بەرخۆدان، نیشان یەکلاییەکانی سەرکەوتنی گەلی فەلەستین دەرکەوتووە.

ئەو ڕێبەرانە وێڕای پیرۆزبایی ساڵوەگەڕی شۆڕشی گەلانی ئێران لە جموجوڵە سیاسی و دیپلۆماتیکەکانی ئیران لە چوار مانگی ڕابردوو لە پاڵپشتی لە بەرخۆدانی فەلەستین دەسخۆشیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئیرانیش ڕایگەیاند کە یەکێک لە دەسکەوتەکانی گەردەلوولی ئەقسا ئەوە بوو کە هەمدیسان پرسی فەلەستین بووە بابەتی سەرەکی جیهانی ئیسلام و جیهان.

ناوبراو وتیشی :چارەنووسی گەلی فەلەستین ئەبێ بە دەستی خۆیانەوە بێت و نابێت لەلایەن وڵاتانی ترەوە بەسەریاندا بسەپێت.

342/