هاوکات لەگەڵ جێژنی بەپێغەمبەر بوونی حەزرەتی محەمەد (د.خ) پێنجشەممە کۆمەڵیک لە بەرپرسانی دەسەڵات، نوێنەر و باڵوێزی وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ ڕێبەری ئێران دیداریان کرد.
تەقەری قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە خوارەوە دێت:
جێژنی گەورەی بەپێغەمبەربوونی حەزرەتی محەمەد کە گەورەترین ڕووداوی مێژوویە، لە هەموو گەلی ئێران و موسڵمانای جیهان پیرۆزبایی دەکەم.
نمانەی تەواو، کۆتایی و هەمیشەیی بەختەوەری مرۆڤ، چ لە دنیا و چ لە ئاخیرەت لە بێعسەت پێشکەش کراوە.
کارەساتی غەززە، کارەساتی مرۆڤایەتیە و نیشانی دەدات ، ئەم سیستەمەی ئێستای زاڵ بە سەر جیهاندا بەتاڵە و بەردەوام نابێت.
ڕێبەری ئێران لە درێژەدا زیادیان کرد: بەرنامەی بێعسەت کردنەوەی ڕێگای پێوەندی مرۆڤی سنووردار لە چوارچێوەی تەنگی مادی لەگەڵ جیهانی غەیب واتا ئیمان و گەشەی مرۆڤ لە ڕێگای چارەسەری کەموکۆڕییەکان و لابردنی تاریکی و ناپاکییەکانەوە بوو.
هەروەها بە پێ ئایەکانی قورئانی پیرۆز، بێعسەت و داوەتی نەبی ئەکرەمی کارێکی هەمیشەیی و ڕەوان بۆ هەموو کات و سەردەمەکان وەسف کرد و ئاماژەیان دا: ئێستاش پێغەمبەری ئیسلامی (د.خ) خەریکی ڕاهێنان و تەزکیەیە واتا ئێستاش هەر خەڵک بانگهێشت دەکات.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ئامانج لە یەکەم کاری پێغەمبەر واتا شکاندنی بۆتەکانی چاکسازی لە ناو کۆمەڵگا وەسف کرد و خەڵکی بەرەو ئەو لایەنە هان داوە.
لە درێژەدا بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی کارەساتی غەززە، ئەوەی کارەساتی جیهانی ئیسلام و هەروەها مرۆڤایەتی و نیشانەی لووتکەی ستەم وەسف کرد و زیادیان کرد: ئەمڕۆ ئەمریکا، بریتانیا و زۆربەی وڵاتانی ئەورووپی دەستیان هەیە لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێگاچارەی کۆتایی قەیرانی غەززەی کشانەوەی زلهێزەکان وەسف کرد و وتیان:هەروا کە تا ئێستا بینیومانە کە خەسارێکی ئەوتۆیان پێ نەگەیشتووە.
342/