AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٨:٠٣:١٢ د.ن
1433854

ڕێبەری: گرینگترین ئەرکی دەوڵەت باشتر کردنی دۆخی کار و کاسبییە

ڕێبەری ئێران لە دیداری کۆمەڵێک لە بەرهەمهێنەران و چالاکانی ئابووری ئێران وتیان: گرینگترین ئەرکی دەوڵەت، باشتر کردنی دۆخی کار و کاسبی و لابردنی لەمپەرەکانە.

ڕێبەری ئێران لە گەڵ کۆمەڵێک لە چالاکانی ئابووری ئێران لە حسێنییەی ئیمام خومەینی دیداریان کرد..

لەو دیدارەدا وتیان: ئێستا ناوەندەکانی کەرتی تایبەت زۆر گەشەیان کردووە و ئەوە زۆر مانادارە و نیشاندەری بوونی کەرتی تایبەتی بەتوانا و بەهێز لە ئێرانە.

هەروەها جەختیان کرد: چاوەدێری دەوڵەت بە سەر کەرتی تایبەت پێویستە بەڵام دەستێوەردان رەت دەکەینەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشیان: کێشەکانی نێوان کەتی تایبەت و دەوڵەت ئەبێ لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە بە ڕاوێژکاری کابینەی دەوڵەت چارەسەر بکرێت.

ڕاشیانگەیاند: زیاد بوونی پارە ئەبێ ڕابگیردرێت. یەکێک لە کێشەکانی ئێران زۆر بوونی خەڵک لە نێوان خەڵکە. بانکی ناوەندی ئەبێ بە شێوەیەک چالاک ببێتەوە نە بە ئەو شێوە کە بەشی دەوڵەتی بێن و هەموو بەشەکان ببەن ئەوە پێویستی بە بەڕێوەبەرایەتییە. بەڕێوەبەرایەتی واتا لەبەرچاوگرتنی دادپەروەری بە واتای ڕاستەقینە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە شرۆڤەی کێشەکانی بەردەم کەشی کار و کاسبیدا لە ناو دەوڵەت ، ئاماژەیان دایە سەر کێشەگەلێک وەکوو ناوەندی زۆری بڕایردان، دژ بوونی بڕیارەکان .

ڕێبەری ئێران پاڵپشتی و پشتیوانی دەوڵەتەکانی جیهان لە کۆمپانیا و ناوەندە گەورەکانی خۆیانی هۆکاری سەرکەوتنی ئەو کۆمپانیاگەلە وەسف کرد و ئاماژەیان دا: یەکێک لە یارمەتییە زەروورییەکانی دەوڵەت بە کەرتی تایبەت، یارمەتی بە گەشەی هەناردە کردن و بازاڕی دەرەکییە کە لە ئەو بارەوە ئەبێ دیپلۆماسی ئابووری بە کاری هاوبەشی دەوڵەت و کەتی تایبەت تۆکمە بکرێتەوە.

هەروەها بە ئاماژە بە بوونی کێشەی دەرەکی وەکوو گەمارۆ و دوژمنایەتی ڕایانگەیاند: ئەو بابەتانە بێ گومان خەسار دەدەن و کێشە بۆ وڵات دروست دەکەن بەڵام هەر لە ئەو بابەتانەش دەتوانین هەل دروست بکەین وەکوو بواری چەکی سەربازی یان دەستکەوتی زانستی بەرچاو لە بواری گەردوونی و هاویشتنی مانگیلەیەک وەکوو سورەیا کە ئەگەر گەمارۆکان نەبوایە، ئەو دەستکەوتانە نەبوون.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆی قسەکانیدا وتیان: ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی پێویست و پاڵپشتی دروست لە کەرتی تایبەت بکرێت پێشکەوتنی ئیران بە پێ دەفرایەتی زپر، سامانی سروشتی فراوان، هێزی مرۆیی هەڵکەوتە و پێوەندی باشی دەوڵەت و خەڵک، دەبێتە ڕاستییەکی هەست پێکراو.

342/