AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٤:٠٨:٥٥ د.ن
1430608

ڕاگەیێندراوی نوێی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران سەبارە بە تەقینەی تیرۆریستی کرمان

ئاگادارینامەی سێیەمی وەزارەتی ئیتلاعات سەبارەت بە کارەساتی تیرۆریستیی کرمان بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو ئاگادارییە ژمارەیەک سەرکردەی داعش دەستبەسەر و زیندانی کران.

دوابەدوای ڕووداوی تیرۆریستی لە کرمان، ژمارەیەک تیرۆریستی دیکەی پەیوەست بەو ڕووداوە ، لەسەر ئاستی بەشێک لە سەرکردەکانی گرووپی بەکرێگیراوانی داعش بۆ بریکارە ئۆپەراسیۆنییەکان و هاووڵاتیانی چەند وڵاتێک، دەستنیشانکران و دەستگیرکران.

۱) دوو تیرۆریستی تەکفیری، کە چەند ڕۆژێک دوای ڕووداوە تاوانکارییەکەی کرمان، بە ئامانجی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی دیکە، هاتوونەتە نێو وڵاتەوە، بە ڕێوشوێنی زیرەکانە و گیانفیدای سەربازە بێناونیشانەکانی ئیمام زەمان، لە کرمان گەمارۆدران و لە تەقەکردنەکاندا هەردوو توخمە تەکفیرییەکان لەناوچوون. لەم ئۆپەراسیۆنەدا سیناریۆی دوو قۆناغی و مەترسیداری هێرشکردنە سەر یەکێک لە ناوەندەکانی پۆلیس (هێرشی چەکداری بۆ سەر ناوەندی ئامانج، پاشان بۆسەیەکی تەقینەوە لەسەر ڕێگای هێزە یارمەتیدەرەکان) پووچەڵکرایەوە، هەروەها دوو تیرۆریستی تەکفیری بیانی کوژران. هەروەها دەست بەسەر دوو بۆمبی زۆر بەهێزدا گیرا کە کێشی 20 کیلۆگرام بووە.

جگە لە بۆمبەکان، دەیان جۆرەچەک و فیشەک و کەلوپەلی تایبەتی بۆمب و بڕێکی بەرچاو کەرەستەی دیکەی پەیوەندیدار دەستکەوت.

٢) دەستگیرکردنی یەکێک لە سەرکردەکانی داعش بە ناوی "محەمەد عەمران تەنویر" بە نازناوی "ئەبوو عەمران". یەکێک بوو لە ئەمیرەکانی داعشی خوراسان . ئەو کەسەی باسکراوە، کە پسپۆڕی دروستکردنی بۆمب لە گروپی بەکرێگیراوانی داعشە، پەیوەندی بە "عەبدوڵڵا تاجیکی"وە هەبووە (لە ئاگاداری دووەمی ئەم وەزارەتەدا ئاماژەی پێکراوە). محەممەد عەمران تەنویر نزیکەی 8 ساڵ لەمەوبەر پەیوەندی بە داعشەوە کردووە، لە چەند وڵاتێکی ناوچەکەدا ئامادە بووە و وەک یەکێک لە ئەمیرەکانی گروپی بەکرێگیراوی داعش پلەی بەرزکراوەتەوە. لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

۳) دەستگیرکردنی میرێکی دیکەی داعش بە ناوی "مەهتاب" (پیاوە) کە هاوکات یەکێک بوو لەو بریکارانەی پەیوەندی بە "عەبدوڵڵا تاجیکی"ەوە هەبوو و لە ژێر پەردەی کرێکارێکدا بە پلانی عەبدوڵڵا هاتبووە ناو وڵات. ئەم کەسەش لەژێر لێپرسینەوەدایە.

۴) ناسینەوە و دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی تری تیرۆریستی داعشی خوراسان لەگەڵ چوار ئەندامی تیمەکەی. کەسێکی ڕاهێنراو، بە تەواوی ئاشنایە بە شێوازەکانی پاراستن و تاکتیکی ئەمنی، پەیوەندی سەرەکی "عەبدولحەکیم تەوحیدی"، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی ئەو گرووپە، کە ڕۆڵی ئەو سەرکردەیەی پێشووی گێڕاوە.

۵) دەستگیرکردنی تیرۆریستێک کە بەنیازی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بوو لە بارەگای یەکێک لە ئیمامزادەکان لە شاری مەشهەدی پیرۆز. لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە ئەو کەسەی باسکراوە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە ئاشنا بووە و پەیوەندی بە گروپی بەکرێگیراوانی داعشی دروستکراوی ئەمریکاوە کردووە. لەم کەسە چەکێک و کەلوپەلەکانی دۆزرایەوە و لەژێر لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەدایە

۶) لە کۆتاییدا، ناسینەوە و شوێنپێهەڵگرتنی یەکێک لە سەرکردەکانی تاقمی زایۆنیستی داعش، بە ناوی "محەمەد عادل عارف" ناسراو بە "عادل پەنجشیری"، کە بە پێی دوایین زانیارییەکان، چووەتە ناوچەیەک لە ڕۆژئاوای تاران.

هەروەها ئەم تیرۆریستە لە هاوکارە ڕاستەوخۆکانی عەبدولحەکیم تەوحیدی (فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی داعش) بوو، کە لە ماوەی ڕابردوودا بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشی خۆکوژی لە زانکۆی کابول دەستگیرکرا و دوای ساڵێک لە زیندانی باگرام ئازاد کرا لە زیندان و جارێکی تر ڕووی لە چالاکییە تاوانکارییەکان کرد. تا ئێستا ژمارەیەک کەس (هەموویان داعشن) ناسێنراون و دەستگیرکراون، بەڵام محەمەد عادل عارف (عادل پەنجشیری) هەڵاتووە و داواکراوە. بۆیە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەم تیرۆریستە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین هەر زانیارییەکیان لەسەری هەبێت بە هەواڵی وەزارەتی ئیتلاعاتی (ژمارەی پەیوەندی ١١٣) ڕابگەیەنن.

342/