مێدیاکانی ئیسرائیل لە هێرشی مووشەکی بەربڵاوی بەرخۆدانی فەلەستین لە کەرتی غەززەوە بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان هەواڵیان دا. ئەو سەرچاوەگەلە جەختیان کرد کە سەدان مووشەک لە کەرتی غەززەوە بەرەو شارۆچکە زایۆنی نشینەکان هاوێژراوە کە بە هۆیەوە دەیان ئۆتۆمبێل لە شاری عەسقلان ئاگریان گرتووە و بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون.
یوسی یهوشع هەواڵنێری ئیسرائیلی: ئەوە هێرشێکی لەناکاو بوو
کەناڵی سێزدەی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ترس و نیگەرانی نیسبەت بە ئەگەری دزەی هێزەکانی بەرخۆدان بۆ ناو شارۆچکە ئیسرائیلییەکان لە سنووری غەززە هەیە.
کۆبوونەوەی بەپەلەی نتانیاهۆ و گالانت بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی ئەمنیەتی
سەرچاوە عبری زمانەکان ڕایانگەیناد کە نتانیاهۆ و یواو گالانت سەرۆک وەزیران و وەزیری شەڕی ئیسرائیل بڕیارە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی ئەمنی دوابەدوای هێرسی مووشەکی بەربڵاو بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان بەڕێوە ببەن.
کەتیبەکانی قسام لقی سەربازی حەماس ڕایگەیاند کە محەمەد زەیف فەرماندەی ئەو کەتیبە بەزوویی قسەگەلێکی گرینگ بۆ گەلی فەلەستین و ئۆمەتی ئیسلامی و عەرەبی دەکات.