AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢٨ ئایار ٢٠٢٣

١٠:١٣:٣٧ د.ن
1369476

لەناوبرانی زیاتر لە بیست حەشارگەی داعش لە سێ پارێزگای عێراق

سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ناس کردن و لەناوبردنی ٢٥ حەشارگەی تیرۆریستانی لە میانەی ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆری هێزەکانی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد، لە میانەی ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانەکەی دژەتیرۆر لە پارێزگاکانی دیالە و توزخورماتۆ و کەرکوک، کە هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی و هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە پاڵپشتیی دەزگا هەواڵگرییە سەربازییەکان و بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای عێراق و فەرماندە مەیدانییەکانی دیکە بەشدارییان تیایدا ھەبوو، لانیکەم ٢٥ بارەگای ئەو تیرۆریستانە تێکشکێندران و دەست بەسەر ژمارەیەک نارنجۆک و هاوەن و چەکی دیکەدا گیرا.

ڕێکخراوی هەواڵگریی سەربازی عێراق لە بەیاننامەیەک دا باسی دەستگیرکردنی یەکێک لە مەترسیدارترین فەرماندە باڵاکانی داعشی کرد دوای چەند مانگ ئۆپراسیۆنی هەواڵگری لە باشووری بەغدا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق لە ھەڵمەتێکی ھەواڵگرییانەدا، بەرپرسی ئیداریی «ویلایەتی باشوور»ی داعشیان لە باشووری بەغدا دەستگیرکرد.

342/