AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢٧ ئایار ٢٠٢٣

٨:٣٣:٤٦ د.ن
1369139

عێراق هێرشی سەر باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە سویسرا ئیدانە کرد

وەزارەتی دەرەوەی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی هێرشی کەسانی نەناسراو بۆ سەر نووسینگە دیپلۆماسییەکانی بەغدا لە سویسرا، داوای لە حکومەتی ئەم وڵاتە کرد لێکۆڵینەوەی پێویست بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە ئەنجام بدات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی (واع) ڕۆژی یەکشەممە؛ وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو کاردانەوەی له بەرامبەر ئەو هێرشه دەگمەنەی کەسانی نەناسراو بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەم وڵاته له شاری «بێرن»ی سویسراو دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای کارمەندانی باڵیۆزخانەکەو هاووڵاتیانی ئاماده بووی بینای باڵیۆزخانەکه نیشان دا.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە: جارێکی دیکەش ئیدانەی ئەم کارە و هەموو جۆرە تیرۆر و وێرانکارییەک دەکەین بەرامبەر بە وەفدە دیپلۆماسییەکان، بەتایبەتی بەئامانجگرتنی ئەمنیەت و گردوپەڕی ئەو شوێنە، داواش لە لایەنی سویسرایی دۆستمان دەکەین کە لێکۆڵینەوەی پێویست لەم بارەیەوە بۆ ناسینەوەی تاوانبارانی ھێرشەکە ئەنجام بدات و وردەکارییەکانی ڕابگەیەنێت.

عێراق لەم بەیاننامەیەدا جەختی لە ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پابەندبوون بە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و بە تایبەت ڕێککەوتننامەی ڤیەننا بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسیەکان کردەوە و ھەوڵی دەسەڵاتدارانی سویسرایی بۆ خۆتێگەیاندنی دەستبەجێ و کاری خێرایان بۆ سنووردارکردنی دۆخەکە و گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە باڵیۆزخانەی عێراق و دەوروبەری بەرز نرخاند.

342/