AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢٤ ئایار ٢٠٢٣

٣:٢٠:٤٢ د.ن
1368473

کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی سەبارەت بە سوکایەتی کردن بە مزگەوتی ئەقسا

سکرتاریەتی ڕێکخراوەی هاوکاریی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری جەددە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ لێکۆڵینەوە لە دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بەڕێوە دەبات.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی جەزائیر، بەشداربووانی کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری جەددە بەڕێوەدەچێت، پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتە گرنگەکانی پەیوەست بە مزگەوتی ئەقسا و قودسی پیرۆزو ھاوکات بەردەوامیی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی فەلەستینییەکان دەبێت.

سکرتاریەتی ڕێکخراوەی هاوکاریی ئیسلامی ماوەیەکی کەم لەمەوبەر بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئیدانەی هێرشی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی کابینەکەی ناتانیاهۆ بۆ سەر مزگەوتی ئەقسای کردو جەختی لەوە کردەوە کە، ئەو کارە لە ئاراستەی ھەوڵەکانی ڕژێمی زایونی بۆ گۆڕینی دۆخی مێژوویی و یاسایی زاڵ بوو بە سەر مزگەوتی ئەقسا ئەنجامی گرتووەو  ئێمە بە ھەڵخڕاندنی هەستی موسڵمانان و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانی دەزانین.

342/