AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢٤ ئایار ٢٠٢٣

٣:١٨:٥٨ د.ن
1368470

ڕەئیسی: فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەندۆنێزیا لە بەرژەوەندیی جیهانی ئیسلامیدایە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەندۆنیزیای بە وڵاتێکی گرینگ و خاوەن پێگەیەکی ھەڵکەوتە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا زانی و وتی: فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بە قازانجی جیهانی ئیسلام و موسڵمانانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە درێژەی پلانە فەرمییەکانی گەشتە دوو ڕۆژەکەی بۆ ئەندۆنێزیا، لە میانی دیدار لەگەڵ «بامبانگ سوساتیو» سەرۆکی ڕاوێژگەی ئەم وڵاتە، ئەندۆنێزیای بە وڵاتێکی گرنگ وەسف کرد کە پێگەیەکی ھەڵکەوتەی لە باشوورو ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دا ھەیەو وتیشی: فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بەرژەوەندیی جیهانی ئیسلام و موسڵمانانە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕاشیگەیاند؛پێشکەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبوارەکانی زانست و تەکنۆلۆژیادا، ئێرانی خستۆتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە زانستە پێشکەوتووەکانی وەک زانستی گەردونگەڕی و ئەتۆمییان هەیە.

ڕەئیسی لە بەشێکی تری قسەکانیدا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ڕێکمەندیی جیهانی فۆرمێکی نوێی وەرگرتووە، قۆناغی تاکلایەنەی بە کۆتایی ھاتوو زانی و وتی: لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریانەدا هێزی نوێ لە جیهاندا دروست دەبێت کە دیارە ئەمەش لە بەرژەوەندیی وڵاتانی ڕوولە گەشەیەو بەم پێیە گەییشتنی گەلانی ستەملێکراوی فەلەستین و یەمەن و میانمار بە مافی خۆیان زۆر بە نزیک دەزانین

«بامبانگ سوساتیو» سەرۆکی ڕاوێژگەی ئەندۆنێزیاش لەم دیدارەدا وێڕای بە مێژوویی وەسفکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، پەرەپێدان و قووڵبوونەوەی پەیوەندییەکانی تاران و جاکارتای بە قازانجی جیهانی ئیسلامی زانی و نیگەرانیی خۆی لە زیادبوونی توندوتیژی بەرامبەر بە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین دەربڕی  و جەختی لە مافی چارەی خۆنووسینی جەماوەری فەلەستین کردەوە.

342/