AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢٤ ئایار ٢٠٢٣

٣:١٧:٤٠ د.ن
1368468

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: داستانی گەورەی گرتنەوەی خوڕڕەمشار کارێکی گەورە و دەگمەن بوو

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی فەرموویان: داستانی گەورەی گرتنەوەی خوڕڕەمشار بەڕاستی کارێکی گەورەی ناوازە بوو.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە و هاوکات لە گەڵ ساڵیادی ڕزگاری خوڕەمشار، لە میانەی دیدار لەگەڵ نوێنەرانی خولی یازدەیەمی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، وتیشی: گرتنەوەی خوڕڕەمشار ڕووداوێکی پەرجوئاسا بوو.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە وەبیرهێنانەوەی مەزنایەتیی ڕووداوی گرتنەوەی خوڕڕەمشار کە بیلبیلەی چاوەکان بەرەو خۆی ڕادەکێشێت، وتیشی: ئۆپراسیۆنی بەیتولموقەددەس، واتە ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە بووە هۆی گرتنەوەی خوڕەمشار، ئۆپەراسیۆنی قوربانیدان و دەستپێشخەری بوو کە دەبێ لە زانکۆکانی شەڕدا وەک وانە بوترێتەوە.

وتیشی: ئەگەر پەرلەمانتاران دەرفەتی ئەوەیان بۆ دەڕەخسێت کە لە شارەکەی خۆیان و بە سەلامەتی بانگەوازی ھەڵبژاردن بکەن و لەگەڵ خەڵک بدوێن، ئەوە بەهۆی قوربانیدان و دەستپێشخەری و شەهیدبوون و لە خۆبردوویی بە واتای ڕاستەقینە لە ماوەی هەشت ساڵ بەرگریی پیرۆزدا بووە.

نوێنەرانی خولی یازدەیەمی شورای ئیسلامی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی(رە) لەگەڵ ئایەتوڵڵا حەزرەتی خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد.

342/