AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢١ ئایار ٢٠٢٣

١١:١٧:٢٦ ب.ن
1367543

حەشدی شەعبی: ژمارەی چەکدارەکانی داعش لە عێراق بۆ 700 کەس کەمبووەتەوە

سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند کە ژمارەی چەکدارانی داعش لەم وڵاتە بۆ ٧٠٠ کەس کەم بووەتەوە و ئەم گروپە تیرۆریستییە پێگەی میدیایی خۆی لەدەست داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی شەفەق؛ "فالح ئەلفەیاز"، سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق لە کۆنفرانسی ئەمنیی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند: "ژمارەی تاقمە تیرۆریستییەکانی داعش گەیشتووەتە 28% و ژمارەیان بۆ 700 کەس کەمبووەتەوە، ئەمەش بە واتای لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی ئەم گروپە تیرۆریستییەیە”.

ئەلفەیاز بە دەربڕینی ئەمەی کە، داعش میدیای ، کە یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی بوو، لە دەست داوەو دامەزراوەکانی ڕاگەیاندنی داعش لەڕادەبەدەر لاواز بوونە، ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتی داعش لە بواری جەنگیشدا بەشێوەیەکی زۆر کەم بووەتەوە.

سەرۆکی حەشدی شەعبی فەتوای جیهاد کەفایی مەرجەعی شیعەکانی عێراق لە نەجەفی پیرۆزی بەرزنرخاند و ڕایگەیاند، پێش فەتواکەی مەرجەعیەت و داخوازییەکەی بۆ یەکانگیرکردنی خەڵک ،خەریکی لەنێوچوون بوون و ئەمڕۆش عێراق بە دەستی خۆی داھاتووی خۆی بنیات دەنێت و ڕزگاریی خۆی لەکەس سواڵ ناکات.

جێگای ئاماژەیە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی کە بە فەتوای ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق و لە ناحی چینە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگای چەند ڕەگەزیی عێراق و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، لەدایک بووە، بە یەکێک لە گرنگترین هێزە شەڕکەرەکان دادەنرێت لە شەڕی دژی تیرۆریستان.

342/