AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢١ ئایار ٢٠٢٣

١١:١٦:٥١ ب.ن
1367542

عەمار حەکیم: بەدیهێنانی سەقامگیری تەنها ئەرکی حکومەت نییە/عێراق نیازپاکی خۆی بۆ جیهان سەلماندووە

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە سەقامی پاوەجێ تەنها دەرئەنجامی ئەدای حکومەت نییە، بەڵکو پێویستە هەموان بە حکومەت و هێزە سیاسییەکان و چالاکانی کۆمەڵایەتیشەوە بەشداری بکەن لە بەدی هێنانیدا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، "سەیید عەمار حەکیم" ڕابەری بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، لە دیدارێکدا لەگەڵ "هادی عامری"، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، پێشهاتە سیاسییەکان و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و ڕێگاکانی پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی، بەتایبەتی لە کەرتی خزمەتگوزاری و هەروەها ڕێگاکانی بەهێزکردن و پاراستنی یەکگرتوویی چوارچێوەی هەماهەنگیی هێزە سیاسییە شیعەکان و هاوپەیمانیی "ئیدارەی دەوڵەت"ی لێکدایەوە.

لەم دیدارەدا حەکیم جەختی لە خێرایی پەسەندکردنی بودجەی گشتیی وڵات و پاراستنی مافی هەمووان و هەروەها گرنگیی هەماهەنگیی بودجە لەگەڵ ئەولەویەتەکانی حکومەت کردەوە.

حەکیم ئاماژەی بە گرنگیی هەوڵدان بۆ بەدی ھێنانی دۆخێکی سەقامگیر و هەمیشەیی وڵات کرد و وتیشی: سەقامگیری  تەنها دەرئەنجامی ئەدای حکومەت نییە، بەڵکو دەبێت هەمووان بە حکومەت و هێزە سیاسییەکان و چالاکانی کۆمەڵایەتیشەوە بەشداری بکەن لە بەدی هێنانیدا.

عەمار حەکیم جەختی لە گرنگیی سیاسەتی دەرگای کراوەی عێراق لە ھەڵس و کەوت لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە و وتی: عێراق نیازپاکیی خۆی سەلماندووە و نیشانی داوە کە پشتیوانی لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان دەکات لە ڕێگەی دیالۆگ و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لە هەموو شوێنێک.

ڕابەری بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق هەروەها وتی: باشتربوونی دۆخی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و ئەمنیی وڵات، تێڕوانینی جیهان بەرامبەر بە عێراقی گۆڕیوە.

342/