بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعەهد نیوز،حەشدی شەعبیی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد، خەباتکارانی لیوای ٤٠ی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی تەنیشت شاری «ئەلمەسئولیە»ی سەر بە پارێزگای کەرکوک دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردەوە بە ئامانجی ڕێگریکردن لە هەر جۆرە دزەکردنێکی تیرۆریستان.
بەپێی ئەم بەیاننامەیه ئەم ئۆپەراسیۆنه له ناوچەکانی نزیکی ئەلمەسئولیە بەردەوامە بۆ دوور کەوتنەوە له مەترسیی سەرھەڵدانەوەی تیرۆریستانی داعش.
342/