بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لەماڵپەڕەکانی عێراق، «رەفیق ساڵح» ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، ڕایگەیاندووە: پێشتر واژۆی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانمان کۆکردووەتەوە بەو مەبەستەی کە ڕۆژی فەتوای جیهادەکەی ئایەتوڵڵا سیستانی بکەین بە ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری عێراق.
ناوبراو ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەو داواکارییەش ھەر لەوکاتەدا پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمان کراوە، بۆیە داوا دەکەین لە بڕگەی (دووھەم)ی کارنامەی دانیشتنی پەیوەست بە دەنگدان لەسەر ڕەشنوسی یاسای ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری عێراق، ئەو داواکارییە رەچاو بکرێت کە پێشکەش کراوە.
«ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق لەسەرەتای دەستپێکردنی هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ فەتوایەکی دەرکرد و داوایکرد، هەموان هاوکارو هەماهەنگی هێزە ئەمنیەکان بن و چەک هەڵبگرن و ڕووبەڕووی تیرۆرستان ببنەوە و پیلانەکانیان پوچەڵ کەنەوە.
342/