AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٦ ئایار ٢٠٢٣

٥:٠٦:٢٩ د.ن
1363222

کوژرانی ٣ تیرۆریستی داعش لە نەینەوا

هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا سێ تیرۆریستی داعشیان کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلتیجاە، هێزەکانی حەشدی شەعبی سێ تیرۆریستی داعشیان لە نزیک فڕۆکەخانەی سەربازیی «ژنێڤ» لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا کوشت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته، بەشی ڕاگەیاندنی  حەشدی شەعبی له بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە که بە گوێرەی ھێندێک زانیاریی ورد ئەو تیرۆریستانه له ئۆپەڕاسیۆنێکی تایبەتدا کوژراون.

به پێی ئەم ڕاپۆرته ، هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لەم ھەڵمەتەدا بنکەیەکی تیرۆریستانی داعشیان گەمارۆ داو  مۆڵداراوانی نێو بنکەکەیان لەنێو برد.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوە و ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە داعش و تیرۆریستە هەڵهاتووەکانی سەرهەڵ نادەنەوە.

342/