AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢٦ نیسان ٢٠٢٣

٤:٣٤:٤٥ د.ن
1360676

نوێنەری عێراق: بوونی ئەمریکا گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات

نوێنەری هاوپەیمانیی "ئەلفەتح" لە پەرلەمانی عێراق بوونی ئەمریکای بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ئەم وڵاتە زانی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی سایتی هەواڵیی ئەلمەعلومە ، "محەمەد کەریم ئەلبەلەداوی" نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:هێزە ئەمریکییەکان بە بەردەوام کردنی ئامادەبوونیان لە لێواری سەرسنووریی سووریا، سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنی ناسەقامگیری و دروستکردنی نائەمنی لە عێراق دەکەن .

«محەمەد کەریم» بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی ئەمریکا لە دروستکردنی ئاژاوە لە وڵاتان، وتیشی: بوونی ئەمریکا لە هەر شوێنێک، جا لە عێراق بێت یان لە شوێنێکی دیکە، خۆی لە خۆیدا مایەی نیگەرانیی بەردەوام و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە.

سەرەڕای ئەنجامدانی چەند خولێکی دانوستانی ستراتیژی لە نێوان بەغدا و واشنتۆن بۆ کۆتایی هێنان بە ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق بەهۆی کۆتایی هاتنی شەڕ لەگەڵ داعش و هەروەها پەسەندکردنی پلانی دەرکردنی سەرجەم سەربازە بیانییەکان لە خاکی عێراق لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە ، ئەمریکا هێشتا ئەم بڕیارنامەیە لەو وڵاتەدا پێشێل دەکات.

342/