AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ABNA24
شەممە

١١ شوبات ٢٠٢٣

١٠:١٤:٥٧ ب.ن
1345415

دەنگدانەوەی دروشمی «نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسرائیل» لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندانی گەلی ئێران

خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان دروشمی «نەمان بۆ ئەمریکا» و «نەمان بۆ ئیسرائیل»یان وتەوە بۆ ئەوەی بانگەوازی دژە ئیستیکباری بگاتە گوێی جیهان.

 خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە ٣٨ هەزار گوند و ١٤٠٠ شار دروشمی «نەمان بۆ ئەمریکا» و «نەمان بۆ ئیسرائیل»یان ھەڵداو ئاڵای ئەم دوو تاوانکارەیان سووتاند.

«نەمان بۆ دژی ویلایەتی فەقیھ»، «نەمان بۆ ئینگلیس»، «هەموو ئەم لەشکرە بە خۆشەویستیی ڕابەرمانەوە هاتووین»، «ئەی سەرکردەی ئازادە ئامادەین ئامادە» دروشمەکانی دیکەی ڕێپێوانەکەی ئەمساڵ بوون.

هەروەها خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی ٢٢ ڕێبەندانی ئەمساڵدا تابوتە ڕەمزییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییان هەڵگرت.

لە ڕێوڕەسمی ئەمڕۆدا خەڵکی ئێران ئاڵای سێ ڕەنگی وڵاتەکەیان، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ئاڵای فەلەستین، حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە خۆڕاگرەکانی دیکەیان هەڵگرت و پشتیوانیی خۆیانیان بۆ تەوەرەی خۆڕاگری ڕاگەیاند.

لەسەر ڕێڕەوی ڕێپێوانەکەی بیست و دووی ڕێبەندان لە تاران،موشەکی بالیستیکی «سیجیل»و«عیماد»، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهیدی ١٣٦، کۆروزی دژە ئاوگەڕ،تاکبەرو ترۆمبیلی تاکتیکی ھەورەتریشقە خۆفڕی موھاجیری ٦ پیشان درا کە خەڵک بە بینینی ئەم دەستکەوتانە، پشتیوانیی خۆیانیان لە بەرز بوونەوەی ئاستی بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاند.

342/