AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ابنا
سێشەممە

٣١ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٤:٢٢:٣٥ د.ن
1342746

سەرۆک کۆماری ئێران: شۆڕشی ئیسلامی سەرباری هەموو پیلانێک لە جیهاندا زیاتر درەوشایەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە ڕابەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) سەرباری هەموو ئاژاوەو پیلانگێڕییەکی دوژمنان ھەرماو بووەو دەرکەوتنێکی زیاتر لە ئاستی جیهاندا بە خۆیەوە دەبینێت.

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، لە ڕێوڕەسمی نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ ئارمانجەکانی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتیشی: لە سای نیازپاکی و ڕاستگۆیی ئیمام خومەینی (رە) ، دڵسۆزی و ئەمەگداریی خەڵک بەرامبەر بۆ شۆڕشی ئیسلامی پەرەی سەندو دوای تێپەڕینی ٤٤ ساڵ لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەم شۆڕشە سەرباری هەموو ئاژاوەو پیلانەکانی دوژمن، لە جیهاندا دەرکەوتنێکی بەرچاوتر بە خۆیەوە دەبینێ.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ئاماژە بەوەی کە لە چوار دەیەی ڕابردوودا زۆر فیتنە بۆ لەناوبردنی شۆڕش و میراتی بەنرخی ئیمام خومەینی (رە) ڕووی داوە، وتیشی: ئیمام باوەڕی بە خەڵک هەبووە و ئەمڕۆ دەبێ ئیرادەو خواستی گەل بەرز ڕابگیردێت.

ڕەئیسی ئاماژەی بە دڵسۆزی و ھۆگریی گەل بەرامبەر بە شۆڕشی ئیسلامی کرد و وتیشی: نیشانەی ئەم ھۆگرییەی گەل ئەو شەهیدانەن کە بۆ پاراستن و ڕاگرتنی شۆڕش گیانی خۆیانیان  بەخت کرد.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ڕێگای پاراستنی لاوان، ناسیاری پەیداکردن لەگەڵ کەسایەتیی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی و ڕەهەندەکانی شۆڕشی ئیسلامییە، وتیشی: بلیمەتانی بواری فەرهەنگ و ئەدەب دەبێ بزانن کە ئەمڕۆ یەکێک لە ڕێگاکانی پاراستنی کۆمەڵگا و ئەو گەنجانەی کە ئیمام خومەینی (ڕە) و سەردەمی شەڕیان نەبینیوە ، ئەوەیە کە ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی هونەرمەندانە بۆ کۆمەڵگای ئەمڕۆ باس بکرێت.

سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکاری ئێران هەروەها بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەرکی حکومەت و هەموو ئەوانەی کە خەریکی خزمەت کردنن، گرنگیدان بە ئیرادەو خواستی خەڵکە وتیشی: دەبێ بە ئاراستەی ستراتژیای ڕابەرایەتی و حکومەت هەنگاو بنێین چونکە ستراتیژیای کۆماری ئیسلامی ستراتیژی دروستکردنی هیوا و ستراتیژیای دوژمنیش دروستکردنی نائومێدییە.

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆمارو ئەندامانی دەوڵەتی سیانزەھەمی ئێران بە ئامادەبوون لە مەزارگەی پیرۆزی ئیمام خومەینی (رە) سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە و لە سەروبەندی ئەیاموڵڵای دەیەی فەجر، پەیمانی خۆیان لەگەڵ ئارمانجەکانی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران نوێ کردەوە.

سبەی چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١ی کۆچی یەکسانە بە ١ی فڤریەی ٢٠٢٣، سەرەتای دەیەی متفەڕکی  فەجرو ئەنگوتنی بەرەبەیانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.

342/