AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٤:٢٧:٠٥ د.ن
1337749

ڕوودانی تەقینەوە لە بنکەی سەرکردایەتیی زایۆنییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا

سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەکە لە بنکەی سەرکردایەتیی سوپای زایۆنی لە نزیک شاری جنین ڕووی داوە.

 ڕادیۆی ئەرتەشی زایۆنی وای بڵاو کردەوە تەقینەوەیەک لە بارەگای سەرکردایەتیی لەشکریانی زایۆنی لە نزیک جنین ڕووی دا.

ئەم ڕادیۆ زایۆنییە بانگەشەی ئەوەشی کرد کە هیچ کەسێک لە تەقینەوەکەدا بریندار نەبووە و هۆکاری ڕووداوەکە خەریکە لێکۆڵینەوەی لە سەر دەکرێت.

به پێی ئه م ڕاپۆرته ، به هۆی ئەم تەقینەوەیه دیوارەکانی بارەگاکەی لەشکریانی زایۆنی داڕما.

لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجامی داوە، ئۆپەراسیۆنەکانی دژە زایۆنی لە چەند مانگی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە؛ بە جۆرێک کە سەرکردە سیاسییەکان و دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی ئەم ڕژێمە دان بە بێتوانایی خۆیاندا دەنێن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا و هۆشداری دەدەن لە پەرەسەندنیان.

342/