AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٧:٣١:٠١ د.ن
1335803

پەرلەمانی قەتەر ئیدانەی بەجولەکە کردنی قودسی داگیرکراو و مزگەوتی ئەقسای کرد

پەرلەمانی قەتەر هەوڵەکانی رژێمی زایۆنیی بۆ بەجولەکەکردنی قودس و مزگەوتی ئەقسای بە پێشێلکاریی روون و ئاشکرای مافە بنەڕەتییەکانی گەلی فەلەستین زانی.

بنیامین ناتانیاهۆ کە پێنجشەممەی رابردوو جارێکی تر وەک سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە فەرمی دەستی بەکارکرد، پەرە پێ دانی شارۆچکەسازیی وەک یەکێک لە ئەولەویەتەکانی راگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئانادۆلۆ، پەرلەمانی قەتەر لە کۆبوونەوەی حەوتانەی خۆیدا بە سەرۆکایەتی «حەسەن بین عەبدوڵڵا ئەلغانم» وێڕای ئیدانەکردنی هەوڵی بەجولەکە کردنی قودسی داگیرکراو و مزگەوتی ئەقسا ئیدانەی کرد، وشداریی دا کە ئەم هەوڵانە و پەرە پێ دانی شارۆچکەسازی هەڕەشەی دژی ئاشتی و چارەسەریی دوو حکومەتییە.

پەرلەمانی قەتەر، کردەوەکانی رژێمی زایۆنیی بە پێشێلکارییەکی روون و ئاشکرای مافەکانی گەلی فەلەستین و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە قودسی داگیرکراو وەسف کرد.

پەرلەمانی قەتەر هەروەها داوای لە پەرلەمانەکانی وڵاتانی دیکەکرد کە لەمەڕ سیاسەتی شارۆچکەسازیی ئەو ڕژێمە هەڵوێستی وەربگرن.

ئەنجومەنی ئاسایشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی دیسامبەری ٢٠١٦دا ئیدانەی شارۆچکەسازیی رژێمی زایۆنیی کردووە، بەڵام ئەم ڕژێمە لە سای پشتیوانیی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا، ئەو بڕیارنامەیەی پێشێل کردووە و لە سەر ڕەوتی شارۆچکەسازییەکەی بەردەوامە.

342/