AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٧:٣٣:١٠ د.ن
1327967

تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە مزگەوتێکی شاری کابول

بۆمبێک لە مزگەوتێکی شاری کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان تەقییەوە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئەفغانستان تەقینەوە و هێرشی تیرۆریستی بەردەوام لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە لەوانە لە مزگەوتەکانی کابۆل، مەزار شەریف و کۆندوزی بەخۆیەوە بینیوە کە لە ئەنجامدا سەدان کەس کوژراون و یان بریندار بوونە.

تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی زۆربەی ئەو تەقینەوانەی بە ئەستۆ گرتووە، ڕوودانی تەقینەوە تیرۆریستیەکان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەفغانستان ئەوە دەردەخات کە بە پێچەوانەی بانگەشەکانی حکومەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان، ئەم حکومەتە نەیتوانیوە ئاسایشتی پێویست لە کابۆل و شارەکانی تری ئەم وڵاتە دابین بکات.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی تەسنیم، لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەی کە ئەمڕۆ دوای نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئیمان لە شەقامی «دارولئەمان» لە کابول ڕووی دا، ژمارەیەک کەس گیانیان لە دەست داوە.

ڕاپۆرتە پشتڕاستنەکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دوای ئەم تەقینەوەیە، دوو هێرشبەری چەکداریش کە بەنیازی هێرشکردن بوون، لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە کوژراون.

ھێشتا حکومەتی تاڵیبان هیچی لەم بارەیەوە نەدرکاندووە. تا ئێستا هیچ تاک و یان گروپێک بەرپرسیارێتیی ئەم تەقینەوەیەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

342/