سودانی دوای گەڕانەوەی بۆ بەغدا لە توییتێکدا نووسی، وتووێژی جیددیمان ھەبوو لەگەڵ حەززرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و هەروەها لەگەڵ کاربەدەستانی دیکەی ئێران .
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی، چاومان بڕیوەتەوە هاوکاریی دوولایانەی زیاتر بەمەبەستی بردنە پێشەوەی دۆسییەکانی ئاسایشی، ئابووری ،ڕۆشنبیری و گەشتیاریی دینی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.
عێراق لە نێو وڵاتانی عەرەبی ڕۆژئاوای ئاسیا، زۆرترین پەیوەندیی فەرهەنگی و ئایینی لەگەڵ ئێران دا هەیە.
بوونی درێژترین سنوور لە نێوان دراوسێکان واتە (نزیکەی 1258 کم سنووری وشکانی و 351 کم سنووری ئاوی)، پەیوەندی ڕەگەزی، مێژوویی، زمانەوانی، هاوبەشیی ئایینی و بوونی هەڕەشە و بەرژەوەندیی هاوبەشی ئەمنی و ئابووری لە ڕیزی ئەو خاڵە گرنگانەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران وعێراق دێنە ئەژمار.
342/