AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٧:٣٠:٥٣ د.ن
1327963

حەکیم ڕوو لە باڵوێزی ئەمریکا : عێراق نایەوێت ببێتە دەروازەیەک بۆ هەڕەشەکردن لە دراوسێکانی

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە ئەم وڵاتە نایەوێت ببێتە ڕێڕەوێک بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایش و سەقامگیریی دراوسێکانی.

«ئێلینا ڕۆمانۆسکی» باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لەگەڵ «سەیید عەممار حەکیم» ڕێبەری سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لە نووسینگەی خۆی کۆبووەوە.

لەم دیدارەدا، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن و ڕێگاکانی فراوانکردنی کراو لە میانەی دا حەکیم جەختی لە گرنگیی سەقامگیریی عێراق کردەوە وەک یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئاسایشت و سەقامگیریی ناوچەکە .

سەرکردەی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق هەروەها پاڵپشتیی ناوچەیی و واوە ناوچەیی، پاڵپشتیی پەرلەمانی، سەقامگیریی ئەمنی و زیادکردنی داهاتی دارایی عێراقی بە فاکتەرێکی سەرکەوتنی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی «محەمەد شیاع سودانی» زانی.

حەکیم هەروەها داوای ھاوبەشیی زیاتری بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق لە دژی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرەنگاربوونەوەی بە بیابانبوون و چاکسازییە ئابوورییەکان کرد.

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم وڵاتە بە جددی هەوڵ دەدات دەروازە یان سەرچاوەی هیچ هەڕەشەیەک نەبێت بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی دراوسێکانی.

342/