AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٧:٢٩:٤١ د.ن
1327961

ڕەئیسی: ئەنجامدەرانی کوشتن و نائەمنی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە دەدرێنە دادگا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە دیدارێکدا لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی ئاژاوەگێڕییەکانی پارێزگای کوردستان جەختی لەوە کردەوە: پێویستە هەموو ئەو کەسانەی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەدا کوشتن و بریندارکردنی خەڵک و هێزە ئەمنییەکانیان ئەنجام داوە، بدرێنە دادگا.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە میانی سەفەرەکەیدا بۆ پارێزگای کوردستان، ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە دیدارێکی گروپی لەگەڵ کەسوکاری شەهیدانی ئاسایشتی ئەم پارێزگایە و بەشێک لە گیانبازانی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە،دڕندایەتی و بێ بەزەیی بوونی ئەنجامدەرانی سەرەکیی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی بە وەبیرهێنەرەوەی هەڵسوکەوتی داعش زانی و وتی: ئاسایش هێڵی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

سەرۆک کۆمار بنەماڵەی شەهیدانی وەک مایەی شەرەف و شانازی و کەرامەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناساند و وتیشی: دەبێ هەموومان قەدری خوێنی شەهیدان و خۆبەختکاریی گیانبازان بزانین، ئەگەر لە خۆبردوویی ، ئازایەتی و بوێریی ئەوان نەبوایە کەس نەیدەزانی لاساریی ئاژاوەگێڕان چی بەسەر خەڵک و وڵاتدا دەھێنا.

ڕەئیسی جەختی لەوەش کردەوە کە ئاسایش هێڵی سوورو گرنگترین و سەرەکی ترین پرسە بۆ ھەر کۆمەڵگەو وڵاتێک و هیچ جەماوەرو وڵاتێک ڕێگە نادات کەس ئاسایشتیان بخاتە مەترسییەوە.

سەرۆک کۆمار هەروەها لەگەڵ کەسوکاری بەشێک لە قوربانیانی ئاژاوەکەی ئەم دواییەی پارێزگای کوردستان کۆبووەوە و وێڕای گوێگرتن لە قسەکانیان ڕایگەیاند: دڵنیابن هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی گیان لەدەست دان و بکوژانی ئازیزانتان.

342/