دەریاوان «شەهرام ئێرانی» سەرکردەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران،لە وتارێکدا پێش وتاری نوێژی هەینی لە تاران، وتی: هێزی دەریایی ئەرتەش بە کەڵک وەرگرتن لە توانا ناوخۆییەکانی و بە سودوەرگرتن لە دوایین دەستکەوتەکان و بەو ئامێرانەی لەبەردەستیدایە و ئەزموونی هەشت ساڵ بەرگریی پیرۆز، بە شەووڕۆژ لە قوڵایی دەریاکاندا ئامادەیەو خەریکی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیەتی.
دەریاوان «شەھرام ئێرانی» جەختی لەوەش کردەوە کە: دوو فەوجی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێستادا هەزاران کیلۆمەتر دوورتر لە سنوورە ئاوییەکانی ئەم وڵاتە لە باکووری زەریای هیند و دەریای سوورو لە بن گوێی دوژمنانی ئێران، بە ڕێکوپێکی پاسەوانی لە کەشتییە بازرگانییەکان و نەوتهەڵگرەکان دەکات ھەتا دوژمن نەتوانێت لەدژی بەرژەوەندی و سەرچاوەکانی گەلی ئێران پیلان دابڕێژێت.
سەرکردەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی دیپلۆماسیی دەریاییشەوە وتی: لە بواری دیپلۆماسیی دەریایی، پەیامی ئاشتی و دۆستایەتیی ئێران بە خەڵکی وڵاتانی دیکە گەیەندراوەو بە پشتیوانیی خەڵک، ھێزی دەریایی ئەرتەش سەرباری پیلان و ھەڕەشەو بایکۆت، دەستەڵاتی خۆی لە باڵاترین ئاست دا پاراستووەو بە ئاڵۆزترین ئامێرو کەرەستە کە بە دەستی لاوەکانی خۆی چێ دەکرێت لە ھەر شوێنێکدا کە ڕێگای ئاوی ھەبێت ئامادە دەبێت و مۆڵەتیش لە ھیچ وڵاتێک ناخوازێت.
342/