AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٧:٢٨:٤٧ د.ن
1327959

توییتی کاربەدەستێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە کوردییەکی پەتی

کوردستان و کرماشان قەڵغانی بەھێزی ئێرانی گەورەن و ئێمە کوردەکان ھەمیشە پاڵەوانانە پارێزەری ئەم ئاووخاکەو نامووسەکەی بووین.

«محەمەد مەھدی ڕەحیمی» بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییە گشتییەکانی دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانی ئیسلامی لە توییتێکدا بە زمانێکی پاڕاوی کوردی لە زاری دانیشتووانی ڕۆژئاواو باکووری ڕۆژئاوای ئێرانەوە باسی دانیشتووانی بەخیرەتی ئەم مەڵبەندەو بەڵێنمەندی و ئەمەگدارییان بەرامبەر بە وڵات دەکات و کوردانی ئێران بە قەڵغانێکی گەورە دەشوبھێنێ کە بەرگری لە خاکی پیرۆزی نیشتیمان دەکەن.

«ڕەحیمی» لە توییتەکەی دا نووسیویەتی: کوردستان و کرماشان قەڵغانی بەھێزی ئێرانی گەورەن و ئێمە کوردەکان ھەمیشە پاڵەوانانە پارێزەری ئەم ئاووخاکەو نامووسەکەی بووین.

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییە گشتییەکانی دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لە توییتەکەی لە زاری کوردەکانی ئێرانەوە تیشک دەخاتە سەر خزمەتگوزارییەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکانی ڕۆژئاواو باکووری ڕۆژئاوای وڵات و دەنووسێت: خزمەتەکانی کۆماری ئیسلامی بە ناوچە کوردنشینەکان لەبیر نەکراوەو دیکەی کەم و کوڕییەکانیش دەبێ چارەسەر بکرێن.

«محەمەد مەھدی ڕەحیمی» لە دوابەشی توییتەکەی دا بە ڕستەی بژی سنە، بژی کرماشان، بژی مەھاباد، کۆتایی بە پەیامە کوردییەکەی دێنێ.

توییتەکەی بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییە گشتییەکانی دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لە ئێستادا بە سەرنجدانی ھاوکات بوونی لەگەڵ گەشتەکەی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ پارێزگای کوردستان لە ڕۆژئاوای ئێران دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە دوای خۆی دا ھێناوە.

342/