AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٧:٢٨:١٨ د.ن
1327958

گردبوونەوەی گەنجانی سووریا بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەنجانی فەلەستین

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی پاڵپشتی کردنی گەلی فەلەستین، گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی لە خەبات و خۆڕاگریی گەلی فەلەستین و بەتایبەتی لاوانی فەلەستین لە پایتەختی سوریا بەڕێوەچوو.

کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٧٧ی زایینی ٢٩ی نۆڤەمبەری وەک «ڕۆژی جیهانیی پاڵپشتی کردنی گەلی فەلەستین» ناودێر کرد بۆ ئەوەی سەرنجی وڵاتان بۆ کێشەکانی ئەم نەتەوە چەوساوەیە ڕابکێشێت.

هەر لەم پێوەندییەداو بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم ڕۆژی هەینی، ڕێکخراوی لاوانی گەڕانەوە بۆ فەلەستین، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی پاڵپشتی کردنی گەلی فەلەستین لە دیمەشقی پایتەختی سووریا گردبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد.

ئەم گردبوونەوەیە لە ژێر ناوی «سڵاو بۆ گەلی خۆڕاگری فەلەستین» بەڕێوەچوو.

بەشداربووانی ئەم گردبوونەوەیە جەختیان لەوە کردەوە کە خۆڕاگری و خەباتی ئێستای نەتەوەی فەلەستین پەیامێکە بۆ ڕژێمی زایۆنی و پێی دەڵێن کە هەر نەوەیەک کە دێتە مەیدانەوە، ئیرادە و باوەڕێکی پتەوتری لە چاو نەوەکانی پێشووتر بەرامبەر بە دۆزی خۆیان هەیەو هیوایەکی گەورە لە ڕۆڵی ئەم گەنجانە بۆ گۆڕانکاری لە هاوکێشەکان و سەرکەوتن بەسەر ڕژێمی زایۆنی و ڕزگارکرانی سەرزەوینی فەلەستین دەکرێت.

342/