«چاینا دەیلی» ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆمۆنیست هۆکاری کۆچی دوایی «جیانگ زەمین»ی شێرپەنجەی خوێن ڕاگەیاند.
ئەم سیاسەتمەدارە ناسراوەی چین کە لە ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠٠٣ (دوو خولی یەک لە دوای یەک) سەرۆکایەتیی وڵاتی چینی بە ئەستۆ بووە، لە شاری شانگهای کۆچی دوایی کرد.
لە ساڵانی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٢ «جیانگ زەمین» سکرتێری گشتیی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆمۆنیستی چینیش بووە. لە ساڵی ٢٠٠٢ پۆستی سکرتێری گشتیی کۆمیتەی ناوەندیی ڕادەستی «هو جینتائۆ» کرد.
«جیانگ زەمین» لە ١٧ی ئابی ١٩٢٦ لە شاری «یانگژۆ»ی چین لەدایک بووە.
342/