AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٩:٣٦:١٣ د.ن
1327648

گەشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ مەشھەد

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی زیارەت کردنی گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی ئیمامی ڕەزا (ع) گەییشتە مەشھەد

«محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ھاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێک لە وەزیرانی عێراقی وێڕای زیارەت کردنی گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی ئیمامی ڕەزا(ع) لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئەو گڵکۆ پیرۆزەش دا دیداری کرد.

دوێنێ سێشەممە «محەممەد شیاع سودانی»سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای بەرپرسانی سیاسی و ئابووریی وڵاتەکەی گەییشتە تاران.

«سودانی» جگە لە دیدار لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارە ئەمشەو مەشھەد بەرەو بەغدا بەجێ بھێڵێ.

342/