AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٩:٣٤:٥٣ د.ن
1327645

ڕاوێژی تەلەفۆنیی «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» و «چاوشئۆغڵو» سەبارەت بە پەرەسەندنی بارگرژی لە سنوورەکانی تورکیا و سوریا

شەوی چوارشەممە،«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان»وەزیری دەرەوەی ئێران و «مەولود چاوشئۆغڵو»، وەزیری دەرەوەی تورکیا، دوایین دۆخی پێشهاتە سنوورییەکان و ململانێ سەربازییەکانی نێوان تورکیا و سووریایان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە تاوتوێ کرد.

«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، وێڕای ئاماژەدان بە تێگەییشتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا و پێویستیی چارەسەرکرانی ئەو نیگەرانیانە، جەختی لەوە کردەوە کە بەدیهێنانی ئەمە پێویستی بە بەردەوامیی دانوستانە ئەمنییەکانی نێوان هەردووک وڵاتەو پەنابردن بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕێگای وشکانییەوە نەک هەریارمەتیدەرنابێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان،بەڵکودەبێتە هۆی زیانگەیاندن و ئاڵۆزتر بوونی دۆخەکەش.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەدا ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕاگەیاند بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەک لەمەڕ چارەسەریی سیاسیی کێشەکانی ئێستای نێوان تورکیا و سووریا.

وەزیری دەرەوەی تورکیاش لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، وێڕای شی کردنەوەی بارودۆخی ئێستا و هەڵوێستی وڵاتەکەی لەم بارەیەوە ڕۆڵی بنیاتنەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەرز نرخاند و بڕیار درا پەیوەندییەکان ھەروا بەردەوام بکرێن.

342/