AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٩:٣٣:٥٣ د.ن
1327643

وەزیری نەوتی ئێران: عێراق هەموو پارە دواکەوتووەکانی خۆی دایەوە

وەزیری نەوتی ئێران بە ئاماژە بە وەرگرتنی داراییەکانی ئەم وەزارەتە لە وڵاتانی دیکە، ڕایگەیاند: عێراق هەموو پارە دواکەوتووەکانی خۆی داوەتەوە.

سەرەڕای هەندێک کێشەی وەک دەستێوەردانی ئاشکرا و شاراوەی ئەمریکاو ڕژێمی زایۆنی، قەرزی عێراق بە ئێران لە بارەی هەناردەکردنی کارەبا و گاز، پرسەکانی ھاوپەیوەند بە ئاوە سنوورییەکان و پرسی ژینگە، پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق لە چوارچێوەی سیاسەتی دراوسێیەتی ڕوولەپەرەیەو فراوانتر دەبێت و دەسەڵاتدارانی هەردوو وڵات ئیرادەیەکی جددییان هەیە لەم بوارەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «جەواد ئەوجی» وەزیری نەوتی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی ئێران بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئێران لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی یەک ملیار یۆرۆ و ئەمساڵیش یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆی وەرگرتووە و کەمتاکوت زۆربەی قەرزەکانیشی وەرگرتووەتەوە.

سەبارەت بە قەبارەی هەناردەکردنی غاز بۆ عێراقیش، «ئەوجی» هەروەها ڕایگەیاند، ئەمساڵ قەبارەی هەناردەکردنی غاز بۆ عێراق بەراورد بە ساڵی ڕابردوو یەک ملیار و 500 ملیۆن مەتری سێجا زیادی کردووە و ئێرانیش هیچ قەرزێکی نەبژێردراوی لای حکومەتی عێراق نەماوە.

وەزیری نەوتی ئێران هەروەها بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە لە گەڵ دەست بە کاربوونی دەوڵەتی  سیانزەھەم،وەزارەتی نەوتی کۆماری ئیسلامی هەموو تواناکانی خۆی بەکارهێناوە، وتیشی: وەزارەتی نەوتی ئێران، به بەکارهێنانی دیپلۆماسیی ھێزمەندی وزە، لەگەڵ زۆر وڵات و بەتایبەت وڵاتانی ئەمریکای لاتین، هەم گرێبەستی فرۆشتنی نەوت و هەم گرێبەستی پاڵاوگەی واوەسنووریی واژۆ کردووە.

342/