AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٩:٤٧:١٣ د.ن
1327365

هەوڵی ڕژێمی زایۆنی بۆ دەنگنەدان بە فەلەستین لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان

سەرچاوە هەواڵدەرییەکان گوشارھێنانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەرکردەکانی ٥٠ وڵات بە مەبەستی دەنگ نەدان بە قازانجی فەلەستینیان لە پێوەندی لەگەڵ شرۆڤەی مافەوانیی دادگەی نێودەوڵەتی لە کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرا کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەریی فەلەستینیی «سەما» ، «یائیر لاپید» سەرۆک وەزیرانی کاتیی ڕژێمی زایۆنی، بە ناردنی نامە بۆ سەرۆکی ٥٠ وڵات لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان، داوای لێکردوون ھەتا لە کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەنگ بە شرۆڤەی مافەوانی دادگەی نێونەتەوەیی لاھە لە بارەی ناوەڕۆکی مافەوانیی داگیرکاریی بەردەوامی ئیسرائیل لە سەرزەویی فەلەستین نەدەن.

نووسینگەی «لاپید» لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە چاوەڕوان دەکرێت «دۆستانی ئیسرائیل» دەنگ بەو شرۆڤەیە نەدەن.

لێژنەی چوارەمی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کە تایبەتی کاروباری سیاسی و کۆتایی ھاتنی کۆڵۆنیالیستییە، ڕۆژی ھەینی ١١ی نۆڤەمبەر بە پێشنیاری فەلەستین بۆ شرۆڤەی مافەوانی و بۆچوونی ڕاوێژمەند لە دادگەی نێودەوڵەتی لاھە وەکو باڵاترین دامەزراوەی دادی نێونەتەوەیی سەبارەت بە بوونی داگیرکاریی کۆڵۆنیالیستیی ڕژێمی زایونی لە سەرزەوینی فەلەستین لەوانە قودس ڕەزامەندیی دەربڕی و ئەم پێشنیارە بە ٩٨ دەنگی ئەڕێ، ١٧ دەنگی نەخێر و ٥٢ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا.

وڵاتانی ئەمریکا، ئیتاڵیا، ئاڵمانیا، ئوسترالیا، کەنەدا، نەمسا و کۆماری چیک لەو وڵاتانە بوون کە دژی ئەم پێشنیازە دەنگیان دا.

ئەم داخوازییە بڕیارە مانگی داهاتوو لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بخرێتە بەر دەنگدان.

342/