«محەممەد شیاع سودانی»، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی و ئابووری بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە تاران و لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دیدارو وتووێژی کرد.
عێراق لە نێو وڵاتانی عەرەبی ڕۆژئاوای ئاسیا، زۆرترین پەیوەندیی فەرهەنگی و ئایینی لەگەڵ ئێران هەیە.
بوونی درێژترین سنوور لە نێوان دراوسێکان واتە (نزیکەی 1258 کم سنووری وشکانی و 351 کم سنووری ئاوی)، پەیوەندی ڕەگەزی، مێژوویی، زمانەوانی، هاوبەشیی ئایینی و بوونی هەڕەشە و بەرژەوەندیی هاوبەشی ئەمنی و ئابووری لە ڕیزی ئەو خاڵە گرنگانەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران وعێراق دێنە ئەژمار.
342/